راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عێراق دەستی لەكاركێشایەوە
  2020-07-05       1505       

راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عێراق دەستی لەكاركێشایەوە، هەرچەندە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی ئاشكرانەكردوە، بەڵام وتویەتی: بەویستی خۆم دەستم لەكاركێشاوەتەوە.

ئاوێنە: سالار مەحمود، یەكێك لە راوێژكارە كوردەكانی سەرۆك كۆماری عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە كارەكەی ئاشكراكرد.

سالار مەحمود لە راگەیەندراوێكدا بۆ رایگشتی وتویەتی"لە دوای دەستبەکاربونم وەک راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق لە ۲٠۱۹/۱/۱ تا لە رۆژی ۲٠۲٠/٦/۳٠ بەویستی خۆم دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی بەڕێز کاک د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ پێشکەش کرد."

ئاماژەی بەوەشداوە كە بەرهەم ساڵح دەستلەكاركێشانەوەكەی قبوڵكردوە.

هەروەها ئەوەشی وتوە"هەمو لایەک ئاگادار دەکەمەوە کە لە رۆژی ۲٠۲٠/٦/۳٠ ەوە لەو بەرپرسیارێتییەدا نەماوم."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×