بەغداد.. خۆپیشاندان لە دژى بڵاوبونەوەى كاريكاتێرێكى سيستانى بەڕێوەچوو
  2020-07-06       451       

لە بەغدا ناڕەزايەتى لە دژى بڵاوبوونەوەى كاريكاتێرێكى گاڵتەئامێز لەسەر مەرجەعى باڵاى شيعەكانى عێراق عەلى سيستانى، لە رۆژنامەى شەرق ئەوسەتى سعوودیى بەڕێوەچوو.

ئاوێنه‌: هێزە ئەمنييەكان بڵاوەيان بە دەيان خۆپیشاندەرى شيعه‌ مەزهەب كرد كە لەبەردەم باڵيۆزخانەى سعووديە لە بەغدا بۆ ناڕەزايەتى دەربڕين دژی كاریكاتێره‌كه‌، كۆببوونەوە.

يەكێك لە رێكخەرەكانى خۆپيشاندانەكە، ئەمجەد حوسێن، لە لێدوانێكيدا بۆ میدیاکان، جەختى لەوەكردەوە، مەرجەعى باڵاى شيعەكان، عەلى سيستانى، بۆ عێراقييەكان هێڵى سوورە، هیچ كەسێك مافى ئەوەى نييە سووكايەتى بەو كەسايەتييە بكات.

ئەمجەد حوسێن، ئاماژەى بەوەكرد، سعووديە ساڵانێكە پاڵپشتيى گروپە تيرۆريستييەكان لە عێراق دەكات و ئێستا لە رێگەى كاريكاتێرێكەوە تۆمەتى ئەوە دەداتە پاڵ سيستانى كە گوێ بە سەروەرى عێراق نادات.

ناوبراو ئاشكراشیكرد، لە ئاكامى رووبەڕووبوونەوەى توندى پۆليسدا حەوت له‌ خۆپیشانده‌ره‌كانی هاوڕێی برينداربوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×