وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەڵامی بەیاننامەكانی عێراقی دایەوە
  2020-07-06       428       

وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەلامی حكومەتی عێراقی دایەوە و تەئكیدی كردەوە كە توركیا بەرگری لە خۆی دەكات لە بوونی هەر چالاكییەكی تێكدەرانە كە لە خاكی عێراقەوە سەرچاوە بگرێت.

ئاوێنه‌: لە بەیاننامەیەكدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا حامی ئەكسەوی وەلامی بەیاننامەكانی سەرۆكایەتی وەزیران و دەرەوەی عێراقی دایەوە و رایگەیاند بۆ چەندین جار وەڵامی ئەو چالاكیانەمان داوەتەوە كە لە خاكی عێراقەوە بۆ سەر توركیا ئەنجام دەدرێن بەڵام ئەوەی بینیمان چەندین بەیاننامەی بێ بنەما لە ماڵپەرە عێراقییەكان بڵاو دەكرێنەوە .

دووبارەشی دەكەینەوە ئێمە ئامادەین و هاوكار دەبین بۆ ئەوەی پارتی كریكاران كە ئەمن و ئاسایشی عێراقیش تێكدەدات هاوكاری عێراق بكەین .

راشیگەیاند چاوەروان بووین بەڵام وەڵامێكی ئەوتۆمان بە دەست نەگەیشت بۆیە لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی بەرگری لە خۆمان دەكەین و وەڵامی هەر كارێكی تێكدەرانە دەدەینەوە .

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×