وتەبیژی فەرمی نوسینگەی مستەفا کازمی دەستی لەکار کێشایەوە
  2020-07-06       603       

یاسین بەکری وتەبیژی فەرمی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، دەڵێت بەهۆی ” دۆخێكی تایبەت” ەوە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووە.

ئاوێنه‌: یاسین بەکری وتەبێژی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە،” دەست لەکاركێشانەوەم لە پۆستی وتەبێژی پێشکەشکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بەهۆی باردۆخێکی تایبەتییەوە بووە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×