تەندروستی
سلێمانی داتای هەر چوار نەخۆشخانەكەی تایبەت بە توشبوانی كۆرۆنای لە سلێمانی بڵاوكردەوە كە
بەپێی داتاكە تا سەعات 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، 214 توشبوی كۆرۆنا لە
نەخۆشخانەكاندان.
ئاوێنە: د. یاد
نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەلاپەڕەی رەسمی خۆی
لە فەیسبوك، لە راگەیەندراوێكدا داتاكەی بڵاوكردۆتەوەو وتویەتی: داتاكە، داتای نەخۆشخانەکانی
تایبەت بە توشبوانی کۆرۆنایە لە شاری سلێمانی لە رۆژی (٦/٧/٢٠٢٠) تا
کاتژمێر (٤) پاشنیوەڕۆ.
بەپێی داتاكە لە
هەر چوار نەخۆشخانەكەی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی 233 نەخۆش داخڵكراون و 19
توشبو نەخۆشخانەیان جێهێشتوەو 219 نەخۆش ماونەتەوە كە 29یان لە یەكەی چاودێری وردن
و 157یان لەسەر ئۆكسجین و چواریان لەسەر ئامێری هەناسەدان و 13یان لەسەر "سیپاپ"ن.
دەقی داتاكە...
