شرۆڤەكارێكی سیاسی و ئەمنی عێراقی لە بەغدا تیرۆر كرا
  2020-07-06       897       

میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، ئەمشەو دوشەممە، د. هیشام ئەلهاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی دیاری عێراق لە بەغدای پایتەخت تیرۆرکرا.

ئاوێنە: سەعد مەعن، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوەو وتویەتی: هیشام هاشمی، شرۆڤەكاری سیاسی و ئەمنی لە بەغدای پایتەخت تیرۆر كراوە.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، چەند چەكدارێك بە دو ماتۆڕسكیلەوە لە نزیك ماڵەكەی خۆی لە ناوچەی "زەیونە" تەقەیان لە هاشمی كردوەو فیشەك بەر سەری و سكی كەوتون.

ئەوەشیان خستۆتەڕو: كە هاشمی دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

لای خۆیشییەوە موئەیەد لامی، نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق، رایگەیاند: هاشمی لە كردەوەیەكی كوشتندا لە ناوچەی زەیونە لە رۆژهەڵاتی بەغدا كوژراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×