پەرلەمانتارێكی پارتی: سبەی وەفدی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا
  2020-07-06       631       

پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: سبەی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ درێژەدان بە دانوستانەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق سەردانی بەغدا دەكاتەوەو دەشڵێت: حكومەتی هەرێم جددیە لەوەی بگەنە رێككەوتن.

ئاوێنە: ھەندرێن دۆسکی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە مالپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند"سبەی وەفدی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا و درێژە بە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، دەدەن، حکومەتی ھەرێمی کوردستان جددیە لەوەی بگەنە ڕێککەوتن، لای عێراقیشەوە خواست ھەیە بۆ ڕێککەوتن و ھیچ لەمپەرێکی گەورە نەماوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن."

پەرلەمانتارەکەی پارتی وتی"ھەندێ وردەکاریی تەکنیکی دەربارەی چارەسەرکردنی پرسەکان ماون و ئەگەر ئەوانەش چارەسەربکرێن ئەوە بێگومان ڕێککەوتن ئەنجام دەدرێت، کە خۆم گەشبینم بەوەی دەگەنە ئەنجامێکی باش."

ھەندرێن دۆسکی لەگەڵ ئەوەش وتویەتی"عێراق خۆی ھەندێ کێشەی بۆ پەیدا بوە ئەو کێشانە ئاستەنگن لەبەردەم ڕێککەوتنەکەی ھەرێم و بەغدا، لەوانە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و ئەو گۆڕانکارییانەی مستەفا کازمی دەیەوێ بیانکات، واتە عێراق خۆی کێشەی ھەیە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×