لیژنەی نێودەوڵەتی پاراستنی رۆژنامەوان CPJ: هۆشداری لەبارەی سەلامەتی لەروماڵی رۆژنامەوانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
  2020-07-07       916       

و: چیمەن محەمەد رەشید


   رێكخراوی تەندروستی جیهانیی لە 11ی مارت/2020 رایگەیاند بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسی كۆڤید-19 (پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ) بوە بە كارەسات  ( پەتای جیهانی)  . بە پێی وتەی رێكخراوەكە لەگەڵ ئەوەی ژمارەی توش بوانی تۆماركراوی نوێ لەسەر ئاستی جیهان لە زیاد بوندایە  , هەندێ وڵات رێژەی توشبوانی بەرەو كەم بونەوە ئەچێت , هەندێكیان هەنگاویان بەرەو كەمكردنەوەی رێوشوێن و پابەندی ماڵەوە ناوە وەك رۆژنامەی گاردیان ئاماژەی پێداوە .
  رۆژنامەوانەكان لە جیهاندا رۆڵی یەكلاكەرەوە ئەبینن لە بەرچاوڕونی خەڵك بەوەی پەیوەندی بە ڤایرۆسەكەوئەو هەوڵانەی حكومەتەكان ئەیدەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی , لەگەڵ هەوڵی دەسەڵاتداران لەزۆر وڵات بۆ سەپاندنی رێوشوێنی توند بۆ روماڵێكی سەربەخۆو و بونی ئازادی گەشتن بە زانیاریەكان،  هەروەك لیژنەی پاراستنی رۆژنامەوان ئاماژەی پێداوە. ستافی  رۆژنامەوانی روبەڕوی فشاری زۆرو ماندوێتی ئەبنەوە سەرباری ئەوەی زۆر جار مەترسی توش بون بە پەتایان هەیە  بەهۆی گەشت كردن و ئەو چاوپێكەوتنانەی ئەنجامی ئەدەن و ئەو شوێنانەی كاری تیائەكەن , هەروەك لەو چاوپێكەوتنانەیا هاتوە كە لەگەڵ رۆژنامەوانان لەلایەن لیژنەوە ئەنجامدراوە. رۆژنامەوان روبەروی سانسۆرو دەستگیركردن و بێزاركردن ئەبنەوە جەستەیی و لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە ,وە هۆكاری  گوزەرانیان لەدەستداوە بەهۆی كۆڤید-19 هەروەك لەدواین راپۆرتەكانی لیژنەی پاراستنی رۆژنامەوان رونكراوەتەوە .
بە بەردەوام بون و بەرەوپێش چونی بارودۆخەكە ودەركەوتنی زانیاری نوێ ,ئامۆژگاری نوێی تەندروستی و هەواڵ لەبارەی بڵاوبونەوەی پەتاكە لەلایەن دەسەڵاتی پەیوەندیدارەوە دەرئەچێت. وە بۆزانینی تازەترین ئامۆژگاری وتۆماركراوەكان ،پێویستە ئەو رۆژنامەوانانەی روماڵی هەواڵەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە ئەكەن زانیاریەكان لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی و دەستەی گشتی تەندروستی لۆكاڵی وەربگرن .
وە سەنتەری سەرچاوەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زانكۆی جۆن هۆبكنز سەرچاوەیەكی راست و باوەڕپێكراوە بۆ زانینی تازەترین بەرەوپێشچون لەبارەی بڵاوبونەوەی ئەم كارەساتە.


 پارێزگاری لە سەلامەتیتان لە مەیدانەكە 
   بەهۆی سەپاندنی قەدەغەكردنی گەشتی نێودەوڵەتی لە سنوری  بەرفراواندا ئەگەری زۆرە  زۆرترین ئەركەرۆژنامەوانیەكان لە سنوری لۆكاڵیدا بمێننەوە ، لەوانەیە هەمو ئەركێك بگۆڕێت،  یان هەڵبوەشێتەوە بەئاگادار كردنەوە بە ماوەیەكی كورت پێشتر یان بە بێ ئاگادار كردنەوە بە هیچ جۆرێك  ئەوەش بە هۆی ئەو خێراییەی بارودۆخەكەی پیا تێئەپەڕێت و پەرەئەسەنێت  لە هەموو جیهاندا . 
پێویستە لەسەر ئەوانەی پلانی رۆماڵكردنی پەتای كۆڤید-19 یان هەیە  سەیری ئەو زانیایانەی خوارەوە بكەن بۆ سەلامەتیان .

 


 پێش  ئەرك     
• بۆكەمكردنەوەی توش بون بە ڤایرۆسەكە ، پێویستە بەبەردەوامی چاوپێكەوتن لە رێی تەلەفۆن یان تۆری ئەنتەرنێت  ئەنجام بدەن لە جیاتی چاوپێكەوتنی راستەوخۆی كەسەكان ، چەند بكرێت. 
• بە پێی سەنتەرەكانی روبەروبونەوەی نەخۆشی،  لە ویلایەتە یەكگرتوەكان ، كەسە بەتەمەنەكان و ئەو كەسانەی لە بنەرەتدا  كێشەی تەندروستیان هەیە زیاتر روبەڕوی مەترسی زۆرئەبنەوە . ئەگەر لەم جۆرە كەسانەیت ، نابێت بەشداری هیچ ئەركێك بكەیت ببێتە هۆی پەیوەندی راستەوخۆت لەگەڵ خەڵك و بەیەككەوتنتان هەبێت ، هەروەها رەچاوی ئەوە ئەكرێت ئەگەر ژنی دوگیان هەبێت لەناو فەرمانبەرەكاندا .
• پێویستە كارگێری دەزگاكە لەكاتی هەڵبژاردنی ئەو دەستەیەی روماڵی نەخۆشی ڤایرۆسی -19 ئەكەن  ئاگاداری ئەوە بن هێرشی ئەم نەخۆشیە بۆ هەندێك خەڵك توندترە ، هەروەك  سكرتێری نەتەوە یەكگرتوەكان و لیژنەی مافی مرۆڤ جەختیان لێكردوەتەوە .
• هەندێك لەو وڵاتانەی رێوشوێنی مانەوە لە ماڵەوەیان لابرد جارێكی تر سور بون لەسەر سەپاندنەوەی، هەروەك رۆژنامەی" بزنیس ئینساندەر" رایگەیاندوە ، لەبەر ئەوە پێویستە ئەو پلانانە تاوتوێ بكەیت كە دەستەی كارگێڕی تیمەكەت پشتی پێئەبەستێت بۆ هاوكاری و پشتیوانی لە كاتی توش بونت بە نەخۆشیەكە لەكاتی بە جێ گەیاندنی ئەو ئەركەی پێت سپێردراوە , لەگەڵ رەچاوكردنی توانای خۆكەرەنتینەكردن و/ یان شوێنێك بۆ كەرەنتینەكردنت / شوێنێكی داخراو ماوەیەكی درێژ.

 

     دەرونی  ئارام 
• تەنانەت بە ئەزمونترین رۆژنامەوان توشی شڵەژانی دەرونی ئەبن  لەكاتی روماڵی تەشەنەسەندنەكان لە بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 . لەبەر ئەوە پێویستە كارگێڕی ئاگاداری لە بارودۆخی رۆژنامەوانەكان بێت بەبەنامەیەكی رێكخراوبۆ ئاگادار بون لە شێوازی روبەڕوبونەوەیان بۆ قورساییەكانی كارەكە و پێشكەكردنی ئامۆژگاری و پشتیوانی لەكاتی پێویستدا .
• لەوانەیە ئەندامانی خێزانەكەت هەست بە دڵەراوكێ  و/ یان شڵەژان بكەن لەبەر ئەوەی تۆ پلانت هەیە روماڵی ڤایرۆسی كۆڤید-19 بكەیت ،قسەیان لەگەڵ بكە لەبارەی مەترسی ئەركەكەو ئەوەی ئەوان توشی دڵە راوكێ ئەكات، ئەگەر پێویستی كرد دیمانە ساز بكە لە نێوان ئەندامانی خێزانەكەت و راوێژكارە پزیشكیەكانی دەزگاكەت .
• رۆژنامەوانەكان ئەوەیان بۆ لیژنەی پاراستنی رۆژنامەوانان راگەیاندوە لەكاتی رۆماڵی هەواڵەكانی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆڤید-19تەنانەت خێزان و هاوڕێكانیشیان گومانیان لێكردوون لەبارەی مەترسی نەخۆشیەكەو پەچەكرداری ئەوان بەزۆری سەلبی بوە،  بە جۆرێك  بوە بەهۆی دابەزینی ئیرادەی رۆژنامەوانەكان .
• رەچاوی كاریگەری دەرونی بكە لەروماڵی رۆژنامەوانی لەوشوێنانەی ڤایرۆسی كۆڤید-19كاریتێكردوە ، بە تایبەت ئەگەر راپۆرتەكانت لە یەكەكانی تەندروستی یان یەكەكانی جیاكردنەوە  یان شوێنی كەرەنتینەكراو ئەنێریت . ئەتوانیت سەیری سەرچاوەی بەسود بكەیت لەبارەی ئەو رۆژنامەوانانەی روماڵی ئەو بارودۆخانە ئەكەن لەوانەیە ببێتە هۆی شۆكی دەرونی  سەیری سەرچاوەكانی سەنتەری دارت بۆ رۆژنامەوانی وشۆك بكە . هەروەها سەردانی لاپەڕەی فریاكەوتن بكە لەCPJ  بۆ گەشتن بە سەرچاوەكانی سەلامەتی دەرەكی لەوانە لەبارەی باشترین پراكتیك لە بواری تەندروستی دەرونی ئەو رۆژنامەوانانەی رۆماڵ ئەكەن بۆ تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆڤید-19.

 


    رێگرتن لە توش بوون و گواستنەوەی بۆخەڵك 
لە زۆربەی وڵاتان ئێستا پراكتیكی دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی / بە جێهێشتنی ماوە لە نێوان كەسەكان ئەكرێت . ئەگەرئەوشوێنەی روماڵی روداو ئەكەیت خزمەتگوزاری فریاكەوتنی خێرای تیا  زۆرە یان سەردانی ئەو شوێنانە ئەكەیت مەترسی زۆرە وەك لە خوارەوە باسكراوە ، لە پێشا بزانە ئەو رێوشوێنانەی گیراوەتە بەر بۆ پاك و خاوێنی تەندروستی ئەو شوێنانە چۆنە , ئەگەر هەستت بە هەر گومانێك كرد لەو بارەیەوە , واز لەو سەردانەبێنە .
• هەمو یەكەكانی تەندروستی .
• خانەی بە ساڵاچوان.
• ماڵی كەسێكی نەخۆش /یان كەسێكی بەتەمەن / یان كێشەی تەندروستی هەبێت ، یان ژنێكی دوگیان .
• شوێنی توێكاری ، شوێنی پاراستنی تەرم ، سوتانی تەرم ،جەنازە .
• شوێنی كەرەنتین ،جیاكراوە ، داخراو .
• شوێنی نیشەجێبونی شارستانی  چڕ لە دانیشتوان ، گەرەكە قەرەباڵغە میللیەكان .
• كەمپی پەنابەران .
• بەندیخانە یان شوێنی دەستگیركردن كە حاڵەتی توش بون بەڤایرۆسی  كۆفید-19 ی تیایە .

   
  راسپاردە ستانداردەكان بۆ رێگرتن لە توش بون بە پەتا ئەمانەی خوارەوە ئەگرێتەوە :
• پارێزگاری لە ماوەی نێوان خۆت و هەموكەسێك بكە لە دومەتر كەمتر نەبێت ، ئەبێت ئاگادار بیت بەتایبەت لەو كەسانەی هەر نیشانەیەكیان لێدەركەوێت یان نیشانەی نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەدانی هەبێت وەك كۆكە پژمین و/ یان كاتێك چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسێكی بەتەمەن ئەكەیت ، یان كەسێك لە بنەڕەتدا كێشەی تەندروستی هەیە ، یان هەر كەسێك لە كەسێكەوە نزیكە نیشانەكانی تێدا دەركەوتوە ، كارمەندانی تەندروستی كە چارەسەری نەخۆشەكانە كۆفید-19 ئەكەن ، یان هەر كارمەندێك لە شوێنێكی پڕ مەترسی . 
• لە تەوقەكردن و باوش پیاكردن و ماچكردن لەگەڵ هەر كەسێك دوركەوەرەوە .
• لە كاتی ئەنجامدانی چاوپێكەوتن ، هەوڵ بدە بە شێوەی گۆشە لەگەڵ ئەوكەسەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ ئەكەیت بوەستیت نەك یەكسەر بەرامبەری ، وەهەمیشە پارێزگاری لە و دوریە بكە كە راسپاردەكراوە ئەویش دومەتر یان زیاتر .
• دەستەكانت بە بەردەوام و بەشێوەی راست بشۆ بۆ ماوەی 20 چركە هەمو جارێك بە ئاوی گەرم و سابون ،دڵنیا بەرەوە لە وشك كردنەوەی دەستەكانت بەشێوەیەكی گونجاو. ئەتوانیت  سەیری  رێبەری رێنوێنی زۆر بەسود بكەیت دەربارەی  شتنی دەستەكان  وشككردنەوەیان بەشێوەی گونجاو . لە پێگەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی .
• پاكژكەرەوەی  (معقم : و )   دژە بەكتریا بۆ  دەست بەكاربێنەیان  دەسڕی  پاكژكراو بەكار بێنە ئەگەر ئاوی گەرم و سابونت دەست نەكەوت ، بەڵام بە شێوەی هەمیشە و لە نزیكترین كاتدا دەستەكانت بە ئاوی گەرم و سابون بشۆ هەروەك  (  سەنتەرەكانی روبەڕوبونەوە ی نەخۆشی  رێنمایی ئەدەن بە بەكارهێنانی پاكژكەرەوەكانی دەست كە بنەماكەی كحولی پزیشكیە بە چڕی زیاتر لە  60% ئیسانول یان 70% ئیزوبروبانول) . دەستەكانت بەبەردەوامی بشۆو قەرەبوی مەكە بە پاكژكەرەوەی تر . 
• لە كاتی كۆكەو پژمیندا دەم و لوتت داپۆشە . ئەگەر بە دەسرێكدا پژمیت یان كۆكیت ئەوە بە شێوەیەكی ئەمین و دروست لەخۆتی دور بخەرەوە  بیرت بێ دوای ئەوە  دەستەكانت بشۆ .
• دور بكەوە  لە دەست لێدان لە دەم وچاوت یان لوتت یان دەمت یان گوێچكەكانت ...تاد .هەروەك ئیستگەی بی بی سی رونی كردوەتەوە .
• دور بكەوەرەوەلەخواردنەوە / خواردن لە فنجان و قاپ و كەل و پەلی خواردن ئەوانەی لەوانەیە كەسانی تر دەستیات لێوە دا بێت .
• پێویستە قژ داپۆشرێت بەتەواوی ، وە ئەبێت قژی درێژ لەدواوە ببەسترێت و داپۆشرێت.
• پێش ئەوەی بچیت بۆ هەر ئەركێك هەرچی گەوهەرێكیت ( ئێكسسوارات : و ) پێوەیە لەگەڵ كاتژمێرلە خۆتیان بكەرەوە  ، لەگەڵ تێبینی ئەوەی ڤایرۆسی كۆفید-19 توانای مانەوەی هەیە بە زیندوێتی بۆ ماوەیەی كاتیی جیاواز لەسەر  زۆر جۆری روبەرە جیاوازەكان .
• ئەگەر چاوێلكە لە چاو ئەكەیت بەباشی و بەردەوام بە ئاوی گەرم و سابون بیشۆ .
• هەتا ئەتوانی دور كەوەرەوە لەبەكار هێنانی عەدەسەی چاوی لكاو لەكاتی ئەركدا تا ئەگەری دەست بردن بۆ چاو كەم بێتەوەو تا نەبێتە هۆی هۆكاری زیاتر بۆ توش بوون .
• پلان دابنێ بۆ ئەو جلەی لەبەری ئەكەیت بە رەچاوكردنی ئەوەی پاككردنەوەی  هەندێ قوماش بە سڕینەوە ئاسانتە لە هەندێكی تر. هەمو جل و بەرگەكانت لەدوای هەمو ئەركێك بە تاید و ئاوێك پلەی گەرمیەكەی بەرزبێت بشۆ.
• هەوڵ بە چەند ئەتوانی لە بەكار هێنانی پارە دوور بكەویتەوە ، وە دڵنیا بە لە پاك و خاوێنی كریدت كارت و جزدانی پارە , / جانتا بەوردی .چەند ئەتوانی دوربكەوەرەوە لە دەست خستنە گیرفانی جل و بەرگەكانت .
• هەوڵ بە هەمیشە چاوپێكەوتنەكان لە دەرەوەی بیناكان بێت . ئەگەر پێویست بوو چاوپێكەوتن لە ناو بینا بكەیت شوێنێك هەڵبژێرە هەوا بتوانێ بێتە ژورەوە بە شێوەیەك لە شێوەكان ( پەنجەرەی كراوە بۆ نمونە) ، دوربكەوەرەوە لە ژوور / شوێنی بچوك و گیراو .
• ئاگاداری ئەو  هۆكاری هاتو چۆیە بە بەكاری دەهێنیت بۆ ئەركەكەت ، لە رۆشتن و هانتەوەدا . دوربكەوە لە گەشت كردن بە هۆكاری گواستنەوەی گشتی لەوكاتانەی قەرەباڵغە وئاگاداری ئەوە بە لەكاتی دابەزین لە پاسەكە دەستەكانت بەجێلی كهولی پزیشكی پاكژ بكەیتەوە .
• ئەگەر بە سەیارەی خۆت یان سەیارەی دامەزراوەكەت گەشت ئەكەیت،  ئەوە بزانە سەركەوتنی كەسێكی توش بوو بۆ ناو سەیارەكە لەوانەیە پەتاكە بگوازێتەوە بۆ نەفەرەكانی تری ناو سەیارەكە ، وەك ئیستگەی  بی بی سی هندی ئاماژەی پێكردوە ، پێویست ئەكات پەنجەرەكان بكرێنەوە لەكاتی گەشتكردن بۆ زامنكردنی هاتنە ناوەوەی هەوا بۆ ناو سەیارەكە ، دەم و چاوت داپۆشە یان كەمامە بەكاربێنە ئەو كاتەی لەناو سەیارەدایت .
• پشوو وەربگرە بە شێوەیەكی رێكخراو لەگەڵ ئاگاداربوونەوە لە ئاستی هیلاكی /و  ووزە رەچاوی ئەوە بكە لەوانەیە مرۆڤ توشی هەڵەی زیاتر بێت لە سیستمی پاك وخاوێنی تەندروستیدا ئەگەر ماندوو بێت . هەروەها رەچاوی ئەوە بكە لەوانەیە ناچاربیت بە لێخورینی سەیارە بۆ ماوەیەكی درێژ لە چوون و هاتنەوەدا .
• ئاگاداری دەست شتن بە بەشێوەیەكی تەواو بە ئاوی گەرم و سابون لەكاتێكدا لەشوێنی بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكەیت وە پێش دەرچونت لەو شوێنە و دوای ئەوی لەوشوێنە دەرچویت .
• ئەگەر نیشانەكانی نەخۆشیەكەت لێدەركەوت ، بەتایبەت  تا و هەناسە توندی , بزانە چۆن چارەسەری پزیشكی دەست ئەكەوێت ، زۆربەی دەستە پزیشكیەكان ئەمڕۆ رێنماییان ئەوەیە كەرەنتینی خۆیی بكرێت بۆ رێگرتن لە گواستنەوەی پەتاكە بۆ كەسانی تر . ئەگەر لە شوێنێكی پەتاكەی  زۆر تیا بڵاوە ، لەوانەیە روبەڕوی مەترسی بیتەوە .بینینی كەسانی توش بوو بە ڤایرۆسی كوفید-19لە سەنتەرەقەرەباڵغەكانی چارەسەركردندا ئەوە ئەگەرەكانی توش بونت بە ڤایرۆس زیاتر ئەكات .
• گۆشت و هێلكە مەخۆ ئەگەر نەكوڵابن .

 

     سەلامەتی ئامێرەكان 
گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆفید-19لەرێگەی ئامێری پیسەوە مەترسیەكی راستەقینەیە لەبەر ئەوە پێویستە سیتمێكی توندوتۆڵ دابنێیت بۆ پاككردنەوەی ئامێرەكان و پاكژ كردنەوەیان وە بەردەوام پێوەی پابەند بیت .
• ئاگادار بە مایكرۆفۆنی  ( (fish pole mic ( ئەو جۆرەی دەسكەكەی درێژەو بە هەمولایەكدا ئەسورَِێتەوە  : و ) بەكاربێنیت لە دوریەكی ئەمینەوە لە جیاتی مایكرۆفۆنی هاندمایكی مشبەك .
• پێویستە بەرگی مایكرۆفۆن  بە تایدو ئاوی گەرم بشۆرێت و پاكژ بكرێت لەكۆتایی هەمو ئەركێكدا . رێنمایی وەربگرە /راهێنانی چۆنیەتی لێكردنەوەی بەرگی مایكرۆفۆن بەرێگەیەك زامنی ئەوە بكات پارچەكانی تر پیسی نەچێت بۆ بەشەكانی تر . تا ئەتوانی دوركەوەلە لەبەكارهێنانی ئەو بەرگی مایكروفۆنانەی پارێزگاری مایكرۆفۆنەكە ئەكەن لە با و هەوا لەبەر قورسی پاكردنەوەیان .
• سەماعەی گوێی نرخ هەرزان بەكار بێنە و وا مامەڵەی لەگەڵ بكە وەك ئەوەی بۆ ئەوە دروستكراوە بۆ یەك جار بەكار بێت بە تایبەت لەگەڵ میوانەكان .هەمو سەماعەی گوێكان پاك بكەرەوە و هەروەها پێش و دوای بەكار هێنان پاكژیان بكەرەوە .
• عەدەسەی دور بین بەكار بێنە تا یارمەتیت بات دوربكەویتەوە بۆ دوری پارێزراو لە شوێنی روماڵ .
• تا ئەتوانیت ئامێری بێتەل بەكار بێنە لە جیاتی تەلدار .
• پلانت هەبێت بۆ رێگای هەڵگرتنی ئامێرەكانت لە كاتی ئەركدا . هیچ شتێك لەسەر زەوی دامەنێ ، هەمو شتێك بخەرەوە شوێنی خۆی لەوجانتایەی پارێزگاری ئەكات ودایبخە( ئەكرێت ئەو جانتا گەشتیانە بەكار بێنیت كەقەراغەكانیان رەقەو ئەتوانی بەئاسانی بیسڕیتەوەو بە پاكی بیهێڵیتەوە ) .
• لەكاتی بە كارهێنانی ئامێرەكاندا بە نایلۆن دایپۆشە / ئەگەر ئەوە بكرێت و عەمەلی بێت پارێزراوە . ئەوە وائەكات ببێتە كەم بونەوەی  ئەو روبەرەی ئەگەری پیس بونی هەیە لە ئامێرەكە بەمەش پاككردنەوەو پاكژكردنەوەت بۆ ئاسان ئەكات .
• پاتری زیادەی شەحنكراوی تەواو لەگەڵ خۆت هەڵبگرە دور بكەوە لە شەحنكردنی هەرشتێك لە شوێنەكە تا بەندێكی تر زیاد نەكەیت لە لیستی ئەو ئامێرانەی لەوانەیە پیس ببن  .
• هەمیشە هەمو ئامێرەكان بە دەسڕی دژە بەكتریا پاك بكەروە  ئەو جۆرە دەسڕەی كاریگەری خێرای هەیە  وەك دەسری "میلیسیبتول"  دوای ئەوەكردەی پاككردنەوەی تەواو بكە ، لەناویاندا – بە بێ درێخی كردن لە – مۆبایلەكان و مێزەكان و تەلەكان و پلاك وسەماعەی گوێ و لاپتۆپ و هارد و كامێراكان  و مۆڵەتی كاركردنی رۆژنامەوان و شریتی بیتاقە / رێگەپێدان .
• دڵنیابە لەوەی  جارێكی تر پاككردنەوەی هەمو ئامێرەكان ئەنجام بدرێت پێش ئەوەی بگەڕێنرێنەوە بۆ بارەگاكەیان لەگەڵ دڵنیا بوون لەوەی ئەوكەسانەی بەرپرسن لە ئامێرەكان  شارەزایی تەواویان هەیە و راهێنانیان كردوە لەسەرچۆنیەتی پاككردنەوەی ئامێرەكان . وە دڵنیا بەرەوە لەوەی ئامێرەكان هەروا ناخرێنە مەخزەنەكانەوە و لەوناوە بكەون بە بێ ئەوەی رادەستی ئەو كەسەی بكەیت بەر پرسە لە پاككردنەوەیان .
• ئەگەر سەیارەت بە كار هێنا بۆ ئەركەكەت ،بەتەواوی  دڵنیا بەلەپاككردنەوەی ناوەوەی زۆر بەوردی لە دوای هەمو ئەركێك ، واباشترە ئەوە لەسەردەستی تیمی شارەزای راهێنراوكراوی گونجاودا ئەنجام بدرێت . ئەبێت بە شێوەیەكی تایبەت بایەخ بدرێت بە پاكردنەوەی دەسكی دەرگا سوكان گێڕ هاند برێك ئاوێنەكانی تەنیشت پشتەسەرەكان و پشتێنی سەلامەتی شاشەی پێوەرەكانی ناو داشپول دوگمەی كردنەوەو داخستنی جامی دەرگاكان/ سویچی سەیارە / دوگمەكان .

 

    پاككردنەوەی ئامێرە كارەباییەكان 
   ئەو خاڵانەی خوارەوە چەند رێنماییەكی گشتیە لەبارەی پاككردنەوەی ئامێرە كارەباییەكان . هەمیشە دڵنیابەرەوە لە رێنمایی ئەو كۆمپایانەی ئامێرەكانی دروستكردوە پێش ئەوەی دەست بكەیت بە پاككردنەوەیان .
• هەمیشە هەستە بە لێكردنەوەی / هەمو سەچاوەیەكی وزەی كارەبا و وایەرەكان لە ئامێرەكان .
• هەمو شلەیەك لە ئامێرەكان دور بخەرەوە ، پەمپ بەكار مەهێنە یان مادەی سپیكەرەوە یان مادەی  زبر  –لەبەر ئەوەی بە دڵنیاییەوە ئەبێتە هۆی بێكەڵك بونی ئامێرەكان .
• راستەخۆ هیچ مادەیەك مەڕژە بەسەر جیهازەكانتا.
• تەنیا قوماشی نەرم بەكار بێنە توك هەڵنەدات و زبر نەبێت و رووی ئامێرەكان نەڕوشێنێت .
• قوماشەكە هەندێك شێدار بكە بەڵام تەڕی مەكە ، شتێك لە سابونی لێبە و بەدەست وردی بكە لەسەر قوماشەكە تا هەڵی بمژێت .
• ئنجا جیهازەكە بە پارچە قوماش چەند جار بسڕەوە .
• رێگە مەدە هیچ  شێیەك بچێتە ناو كون و درزەكانەوە (وەك كون  كونی سویچی شەحن یان سەماعەی گوێ یان كیبۆرد) .
• جیهازەكەت بە پارچەیەك قوماشی پاك و وشك و نەرم وشك بكەرەوە .
• هەندێ لە كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئامێرەكان رێنمایی ئەدەن  بەبەكار هێنانی دەسڕی پاكژكەرەوە كە رێژەی كحولی ئیزوبرۆبیلی لە 70% تیایە بۆ ئەو روانەی رەقن و كونیان تیا نیە.
• ئەگەر ویستت ئامێرەكانت پاكژ بكەیتەوە  هەمیشە جەخت بكەرەوە لەوەی كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئامێرەكان لەم روەوە باسی ئەكەن لەبەر ئەوەی مادە پاكژكەرەوەكان لەوانەیە جیهازەكان پەك بخەن  .

 

     كەلوپەلی پزیشكیی خۆپاراستن 
بەكارهێنان و لابردنی هەر كەلوپەلێكی پزیشكیی خۆپاراستن بە سەلامەتی (وەك دەستكێش كەبۆیەك جار بەكاردێت، كەمامە، كراس/بەدلە / بەدلەی پارێزەری هەمولەش، و بەرگی پێڵاو..هتد) پێویستی بە ڕەچاو كردن و پابەندبوونە بە باشترین پراكتیكەكانی سەلامەتی. مەترسی زۆرە لەسەر تێپەڕبوونی پیسی، بۆیە ئەم پێوانانە فەرامۆش مەكە. ئەگەر هەر گومانێكت هەبوو رێنمایی و ڕاهێنانی پسپۆڕان وەرگرە پێش چوونت بۆ هەر كارێك.
تكایە سەرنجی ئەوە بدە كە لە چەندین وڵات هێشتا كەلوپەلی پزیشكیی خۆپاراستن كەم دەست دەكەوێت، بۆیە بەكارهێنانیان لەوانەیە ببێتە هۆی كەم بوونەوەیان.
• دڵنیا بەرەوە لەوەی هەر كەلوپەلێكی پزیشكیی خۆپاراستنت بەكار هێنا  قەبارەكەی گونجاوە بۆت. ئەگەر قەبارەكەی گونجاو نەبێت لەوانەیە ببێتە هۆی دڕان/ یان قورس كردنی جوڵە (ئەگەر زۆر تەسك بێت)، و لەوانەیە شتی وەك دەسكی دەرگا بگرێت و بدڕێت (ئەگەر زۆر گەورە بێت).
• هەمیشە براندی ناسراوی كەلوپەلە پزیشكییەكان بەكار بهێنە، بە ئاگادار بوون لە كەمترین خەسڵەتی  ویستراوی  سەلامەتی. ئاگادار بە لە كەلوپەلی عەیبدار، هەروەك CNN سەرنجی خستۆتە سەر، و هەروەها بەرهەمی ساختەش، وەك ئاسایشی پیشەسازی سەرنجی خستۆتە سەر.
• دەستكێشی پارێزەر بەكاربهێنە لە كاتی كار كردن یان سەردان كردنی شوێنێكی توشبووی ڤایرۆس وەك یەكەیەكی چارەسەری تەندروستی. ئەوەش بزانە دەستكێشی لاستیك پارێزەرترە لە دەستكێشی نایلۆن. لەدەست كردنی دوو جووت دەستكێش سەلامەتترە.
• لە كاتی ڕووماڵ كردن لە شوێنێكی مەترسیداری وەك یەكەیەكی چارەسەری تەندروستی، پێویستە كەلوپەلی زیاتری خۆپاراستنی پزیشكیی وەك بەدلەی داپۆشەری هەموو جەستە و داپۆشەری هەموو ڕوخسار گرنگە بەكار بهێنرێن.
• لە كاتی لەبەركردنی بەدلەی داپۆشەری هەموو جەستەدا، دڵنیا بەرەوە لە چوون بۆ تەوالێت پێش بەكارهێنانی كەلوپەلەكانی خۆپارێزی
• بەپێی جۆری ئەركەكە، لەوانەیە پێویست بە لەپێ كردنی بەرگی پێ بێت یان بەرگی پێڵاو كەئاو دانادات، هەردووكیان پێویستە بسڕدرێتەوە/ ئاوی پیا بكرێت بە زووترین كات دوای دەرچوونت لە شوێنە توشبووەكە. لە كاتی بەكارهێنانی بەرگی پێڵاوكە ئاودانادات، دەبێت بە شێوەیەكی سەلامەت لابردرێن پێش جێهێشتنی شوێنەكە
• راسپاردە كراوە بە بەكارهێنان و لابردنی هەموو كەلوپەلە پزیشكییە خۆپارێزییەكان لەژێر چاودێری كەسانی  پیشەیی ڕاهێنراو، بە ڕەچاو كردنی ئەوەی  لەوانەیە ئەمە ببێتە ساتی بەركەوتن. ڤیدیۆی بەكارهێنان و لابردنی كەلوپەلەكان لەلایەن  سەنتەریCDC لەوانەیە یارمەتیدەر بێت، هەرچەندە نابێت بە ئەلتەرناتیفی ڕاهێنان/سەرپەرشتی كردن
• هەرگیز دەستكێش، بەدلە، و بەرگی پێڵاو بەكارمەهێنەرەوە. هەر كەلوپەلێكیش كە بەكاردەهێنرێتەوە دەبێت بە ڕێكوپێكی پاك بكرێتەوە لە پیسی. دڵنیا بەرەوە لەوەی هەموو كەلوپەلە پزیشكییە خۆپارێزییەكانت بە شێوەیەكی گونجاو لابردووە پێش جێهێشتنی شوێنێكی توشبوو.

 

            كەمامە             
        هەرچەندە ئێستا زۆر لەوڵاتان ئەیسەپێنن/ یان ئامۆژگاریی بەكارهێنانی داپۆشەری روخسار و / یان كەمامە دەكەن لەلایەن خەڵكەوە، وەك لە كەناڵی جەزیرە باس كراوە. سەنتەری كۆنترۆڵ كردنی نەخۆشییەكان پێشنیاری ئەوە دەكات خەڵك قوماشی داپۆشەری ڕوخسار بەكار بهێنن لەچەند چینێك (قەد: و)- بەڵام كەمامەی پزیشكی نا، كەلە هەندێ وڵات كێشەی كەمییان هەیە  - بۆ داپۆشینی لوت و دەمیان لە شوێنی قەرەباڵغ.، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئەو كەسانەی تەمەنیان لە 60ساڵ زیارترە یان نەخۆشیان لەگەڵە كەمامەی پزیشكی بكەن كەلەدەرەوەن یان لە شوێنێكی  مەترسیداریت وەك نەخۆشخانە یان چاودێری كەسێك یكەیت كە گومان هەیە توشی كۆڤید-19 بوبێت. 
بەكارهێنانی كەمامە، ئەگەر بە شێوازی راست نەبێت ، هۆكارێك ئەبێت بۆ دڵەراوكێ  لەبەر ئەوەی ئەگەر هەیە لەراستیدا  كەمامە ببێتە هۆی توشبوون. توێژینەوەیەكی نوێ لەلایەن the گۆڤاری  lancet  ئەنجامدراوە دەری دەخات كە ڤایرۆس لەسەر كەمامەی نەشتەرگەری قابلیەتی  مانەوەی هەیە تەنانەت تا  7 ڕۆژ دوای بەركەوتن. بەپێی ئەم توێژینەوەیە، دانان یان بەكار هێنانەوەی كەمامە یان دەست لێدان لە ڕوخسارت لە كاتێكدا پێتەوەیە لەوانەیە مەترسی توشبوونی هەبێت.


ئەگەر كەمامە دەكەیت دەبێت پەیڕەوی ئەم ئامۆژگارییانەی خوارەوە بكەیت:
• ئەگەر پێویست  بكات كەمامە بەكار بێنیت ، راسپاردە دەكرێ كەمامەی 95 Nیان 3FPP   بەكار بێت لەجیاتی كەمامەی ستانداردی نەشتەرگەری
• دڵنیا بەرەوە لەوەی كە كەمامەكە بە باشی لەسەر لوتەوە تا چەناگە دادەپۆشیت بۆئەوەی تارادەیەك بۆشاییی كەمبكاتەوە ،ئگاداری ئەوە بە موی دەم و چاو لابەریت ( ریش :و)  تازەمانی ئەوە بكەیت كەمامەكە بەباشی جێگیر بوەلەسەر دەم و چاوو رێگە بەدزەكردن نادات لەدەوروبەروە 
• پەیوەست بوون بە سەلامەتی كەمامە زۆر گرنگە. دەست مەدە لە ڕووی دەرەوەی كەمامەكە، تەنها بە لاستیكەكانی تەنیشتی لایبە، و خەریكی چاك كردن و ڕێك كردنەوەی مەبە مەگەر زۆر پێویست بێت. دەستت بشۆ ئەگەر بەر كەمامەكە كەوت
• بەكارهێنانەوەی كەمامە سەركێشییەكی گەورەیە. هەمیشە یەكسەر كەمامەكە بكەرە ناو زەرفی زبڵەوە
• هەمیشە دەستت بە ئاوی گەرم و سابوون بشۆ دوای لابردنی كەمامە. ئەگەر بۆشت نەكرا، پاكژكەرەوەیەكی دەست بەكار بهێنە كە كهولی تێدا بێت (زیاتر لە ٪60 ی ئیسانۆل و ٪70 ی ئایسۆپرۆپانۆل) بەڵام دواتر بە زووترین كات دەستت بە ئاوی گەرم و سابوون بشۆ
• هار كاتێك كەمامەكەت تەڕ / شێدار بوو بە زووترین كات بیگۆڕە بە كەمامەیەكی تری تازەو پاك و ووشك  
• ئەوەت لەبیر بێت كە كەمامە  بەشێكی خۆپاراستنە، كە دەبێت زووزوو دەست شتنی لەگەڵدا بێت بە ئاوی گەرم و سابوون و دەست لە ڕوخسار نەدەیت، كە چاو، دەم، گوێ، و لوت دەگرێتەوە 
• ئاگاداری ئەوە بە كە كەمامە لەوانەیە كەم دەست بكەوێت و/ یان لەوانەیە لەناكاو نرخی بەرز ببێتەوە، بەپێی شوێن



           ئاسایشی دیجیتاڵی
• ئاگاداری ئەوە بە كە ڕۆژنامەوانان لەوانەیە ڕووبەڕووی  رێژەیەكی بەرزی دژایەتی كردنی ئۆنلاین ببنەوە ئەوەی پەیوەندی بە رۆماڵكردنیان هەیە لە  باسكردنی تەشەنە سەندنی كۆڤید-19. بە باشترین ڕاهێنانەكانی CPJ دا بچۆرەوە بۆ پاراستنی خۆت لە هێرشەكان. 
• حكومەتەكان و كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیا چاودێری كردن زیاتر بەكار دەهێنن وەك ئامڕازێك بۆ  بەدواداچونی بڵاو بوونەوەی كۆڤید-19. ئەمە گروپی NSO دەگرێتەوە، كە پەرەی بەنامەی پێگاسوس داوە  ، پڕۆگرامێكی سیخوڕییە كە ڕۆژنامەوانەكان  ئەكاتە ئامانج، بەپێی تاقیگەی  Citizen Lap ،  كۆمەڵەكانی مافە مەدەنیەكان لە دڵەراوكێدان لەوەی چۆنیەتی بەكار هێنانی ئەم شێوازانە كەكەسەكان بكاتە ئامانج دوای تەواو بونی تەنگژەی تەندروستی  ، شەفافیەتی نێو دەوڵەتی چاودێری ئەم گۆرانكاریە جیهانیانە ئەكات لە پێگەی ئەلكترۆنی خۆی.
• بۆستە  و بیر بكەرەوە پێش ئەوەی كلیك لەسەر لینك بكەیت یان دۆكیومێنتێكی ئەلكترۆنی دابەزێنیت كە زانیارییان تیایە دەربارەی كۆڤید-19. تاوانبارەكان ئەم قەیرانی تەندروستییەی ئێستا و ئەم شڵەژانە بەكار دەهێنن بۆ هێرشی ڕاكێشانی تاكەكان و دامەزراوەكان بەهێرشی راوكردنی پێشكەوتووكە لەوانەیە وابكات پڕۆگرامی زیانبەخش بچێتە ئامێرەكانتانەوە، بەپێی دامەزراوەی سنوری ئەلكترۆنی  Electronic Frontier 
• پێویستە ووریا بیت لە كاتی كلیك كردن لەسەر هەر لینكێكی پەیوەست بە كۆڤید-19 وە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان یان بەرنامەكانی نامە ناردن، هەندێكیان لەوانەیە بتبەنە ناو سایتێكەوە ڤایرۆسی هەبێت  كە زیان بە ئامێرەكەت بگەیەنێت
• ئاگادار بە لە بەرنامە زیانبەخشەكان كە هەڕەشەی بڵاو كردنەوەی زانیارییەكانی تاك دەكات بەرامبەر پارە، وەك ڕێڕەوی كۆڤید-19
• ئەو نەخشانەی كە دوایین زانیارییەكان پشان دەدەن لەسەر كۆڤید-19 لەلایەن سەرچاوە ناسراوەكانەوە، وەك ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، كە ڕاپۆرتیان لەسەر دراوە كە پڕۆگرامی زیانبەخشیان تێدایە كە لەوانەیە بۆ دزینی وشەی نهێنی بەكاربهێنرێت
• ئاگادار بە لە زانیاریی هەڵەی سپۆنسەر بۆ كراو، هەروەك زانیاری دراوە لەلایەن The Guardian ، هەر وەك زانیاریی بە هەلەَ بردنی گشتی، شتێكە كە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بە تایبەتی هۆشداریی لەسەر داوە و بی بی سی  تیشكی كردۆتە سەر. ڕێنمایی دژی زانیارییە ناڕاستەكان بەردەستە لە وێبسایتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی
• ئاگادار بە لەو زانیارییانەی لەسەر كۆڤید-19 بڵاو دەكرێنەوە لەڕێی نامەی بەرنامەكانی نامە ناردنەوە، كە لەوانەیە هەواڵی هەڵە و فێڵیان تێدابێت
• ئاگاداری ئەوە بە كە بابەتەكانی كۆڤید-19 ئێستا لە فەیسبووك لەلایەن بەرنامەی زیرەكی  دەستكردەو(Al) بەڕێوە دەبرێن لەجیاتی وردبین لە مرۆڤ، كە بۆتە هۆی سرینەوەی هەندێ ناوەڕۆكی راست  لە سەر نەخۆشیەكە بە رێگەی هەڵە.
• كۆنفراسە ئۆنلاینەكان بخوێنەرەوە هەروەها ئەو مەسەلانەی تایبتمەندە  تا ئاگادار بیت لەوەی ئەم خزمەتگوزارییانە چی لە زانیارییەكانت دەكەن، بەئازادی دەستیان بە چ زانیاریەك دەگات، و تا چەند ئەم خزمەتگوزاریانە پارێزراون. ئاگاداری ئەوە بە كە لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماڵەوە كارەكانیان دەكەن، خزمەتگوزارییەكان كراون بە ئامانج لەلایەن هاككەرەكانەوە.
• ئاگاداری ئەو مەترسییانە بە كەئەسەپێنرێت لە كاتی خستنە روی راپۆرت / لە سیستمە  داپڵۆسێنەرەكان ، لەوانەیە ئەم سیستمانە لە نزیكەوە چاودێری روماڵی تەشەنە سەندنی كۆڤید-19  پراكتیك بكەن. هەندێ حكومەتی دیاریكراو لەوانەیە هەوڵی شاردنەوەی پەرەسەندنی هەر ڕێژەیەك بدەن لە وڵاتەكەیاندا و بەوجۆرەو سانسۆری میدیا بسەپێنن بەوهۆیەوە، وەك لە CPJ تیشكی خراوەتە سەر.

 

    تاوان و ئاسایشی جەستەیی لەكاتی ئەركدا
ڕۆژنامەوانان و ئەوانەی لەو بوارەدا كار ئەكەن دەبێت ئاگاداری زیادبوونی ئاستەكانی هەست و سۆزی دژبە رۆژنامەوانی بن و هەروەها دوژمنایەتی كردنیان ،لەوانە  بێزاركردنی زارەكی و دەستدرێژی جەستەیی دەگرێتە خۆ لە كاتی بەجێهێنانی ئەركدا، وەك بەم دواییانە بینراوە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەڵمانیا.
     جێگای سەرنجە بارودۆخی ئابوریی جیهان  لە پاشەكشەدایە، لەگەڵ ئەوەی كە زۆر كەس كارەكانیان لەدەست دەدەن و ڕەنگە تا نیو ملیار خەڵك لە ژێركەڵبەی هەژاریدایە، بەپێی رێكخراوی"ئۆكسفام" ، ئەگەری زیادبوونی چالاكیی تاوانكاری هەیە.
• ئەگەر لەتواناتدایە گەشت بكەیت بۆ ئەركێكی نێودەوڵەتی، بگەرێ بۆ تازەترین دۆخی ئاسایش لەو شوێنەی بۆی دەچیت. توڕەیی و شڵەژان بەهۆی رێوشوێنەكانی پابەند بوون بەماڵەوە زۆر بوە كە بەهۆی كۆڤید-19 وە ئەنجام دراوە، بوەبەهۆی زۆربونی ژمارەی ڕوداوی توندوتیژی و ناڕەزایی دەربڕین، و هەندێك ڕووداوی مردن، لە وڵاتانی وەك ویلایەتە یەكگرتووەكان، بەڕازیل، گینیا، ئوگاندا، نایجیریا، تونس، چیلی، ئیتاڵیا، سۆماڵ، گانا، روسیا، فەڕەنسا، و نایجەر.
• زۆرێك ناوچەی شارستانی لەجاران زۆر هێمنترە، پۆلیسیش كەم بوە . ترسی ئەوە هەیە كە تاوانبارەكان لەوانەیە ئەم هەلە بقۆزنەوە. هەندێك ڕۆژنامەوان وتوویانە كە بە زارەكی هەراسان كراون و كراون بە ئامانج لەلایەن تاوانبارانەوە، لەگەڵ دەستدرێژی، بۆیە سەلامەتی خۆت بە هەند وەربگرە.
• ئاگادار بە لەكاتی روماڵكردن لە ناوچە لادێ نشینەكان، خەڵك لەوانەیە گومان بكەن و/یان توڕە بن لە كەسانی نامۆ  لەترسی ئەوەی لەوانەیە كۆڤید-19لەگەڵ خۆت بەریت بۆ ناوچەكەیان.
• ئاگادار بە لە ئەگەری كاردانەوەی قورس لەلایەن پۆلیسەوە بەهۆی  رێوشوێنی قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی كۆڤید-19 وە، وەك ئازاردانی جەستەیی و بەكارهێنانی چەك، گازی فرمێسك ڕێژ، و فیشەكی لاستیكی
• لە كاتی ڕوماڵ كردن لە بەندیخانە یان سەنتەرێكی دەست بەسەراگرتن، ڕۆژنامەوانان دەبێت ئاگاداری ئەو مەترسیانە بن لەلایەن زیندانییە نارازیەكانەوە و/ یان خەریكی  ئاژاوە نانەوە بن بەهۆی تەشەنە سەندنی كۆڤید-19 وە، وەك پێشتر بینراوە لە سیێرا لیۆن، ئیتاڵیا، نایجیریا، كۆڵۆمبیا، و هیندستان
• ئاگادار بە لە ئەگەری زیاد بوونی ئاستەكانی تاوان، بە سەرنجدان لەوەی كە وڵاتانی وەك عێراق، ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئێرلەندا، ئەندەنوسیا، ئەسیوبیا، فەڵەستین، سۆماڵیلاند، و ئێران زیندانیەكانیان  ئازاد كردووە بۆ كەم كردنەوەی قەرەباڵغی  زیندان لە ماوەی تەشەنە سەندنی كۆڤید-19 دا.
• سەرنجی ئەوە بدە كە  شتومەك لەوانەیە كەم بێتەوە، كە ئەگەری تاڵان كردن و دزی زیاد دەكات ، بەتایبەت ئەگەر رێوشوێنی داخستنی  رێگا بسەپێتەوە  /  یان رێژەی بێكاری زیاتر بكات.
• ڕۆژنامەوانانی ئەو وڵاتانەی كە سیستمەكەیان داپڵۆسێنەرە دەبێت ئاگاداری هەڕەشەی  گرتن، دەست بەسەر كردن، و/یان دوور خستنەوە بن لە كاتی ڕووماڵ كردنی تەشەنە سەندنی كۆڤید-19، هەر وەك لە CPJ ئاماژەیان پێ دراوە

 

 ئەو ئەركەی گەشتی نێودەوڵەتی پێویستە

بەهۆی سنورداركردنی گەشتی جیهانییەوە، تەگەرەی زۆر  بەدەوامە بۆ گەشتكردن  ئەگەر توانرا ئەركێك لەدەرەوەی وڵات ئەنجام بدەیت ، ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەیت:
• ئاگادار بە لەوەی كە رێوشوێنەكانی مانەوە لە ماڵەوە / یان قەدەغەكردنی هاتوچۆ  لەوانەیە جیاوازییان هەبێت لە بەشە جیاوازەكانی وڵاتێك- وەك بینراوە لە بەریتانیا، توركیا، و ویلایەتە یەكگرتووەكان- و لەوانەیە لە هەر ساتێكدا بێت بگۆڕدرێن بە ئاگاداركردنەو لەماوەیەكی كورتی پێشو یان بێئاگاداركردنەوە .
• هەموو یەكە تەندروستیەكان دیاری بكە لەو ناوچەیەی كە كاری لێ دەكەیت. لەوانەیە كارمەندانی تەندروستی مان بگرن یان ناڕەزایی دەرببڕن لە هەر ساتێكدا بێت، وەك بینراوە لە وڵاتەكانی وەك بەڕازیل، هندستان، و پاپوا نیو گینی.
• لەوانەیە دەستكەوتنی ئامێرەكانی پاراستنی تەندروستی  كەسیی سنوردار بێت/  یان بەردەست نەبێت.
• دڵنیا بەرەوە لەوەی تازەترین زانیاریت هەبێت پەیوەست بە هەموو ڤاكسینە كان و چارەسەرە پارێزگارییە تایبەتەكانی نەخۆشی لەوەی لە كاتی خۆیدا دەگەنە ئەو شوێنەی بۆی دەچیت. ڕەچاوی وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلۆزا بكە بۆ نەهێشتنی گومان لەسەر هەر نیشانەیەك كە تیاتدا دەردەكەوێت
• پەیڕەوی دڵنیایی گەشتەكەت بپشكنە،  لەگەڵ تێبینی ئەوەی كە بۆ ڕوماڵ كردنی كۆڤید-19 گەشت كردن لەوانەیە نەشێت. ئاگادار بە لەوەی زۆر حكومەتەكان شێوازی جیاوازیان لە  ئامۆژگاری و هۆشداریدان بڵاو كردۆتەوە لە دژی گەشتی نێودەوڵەتی.
•       بەبەردەوامی چاودێری ئەو چالاكیە بكە كەپلانت بۆ داناوە ئامادەی بیت، بە ڕەچاو كردنی ئەوەی                      كە چەندین وڵات بەتەواوی كۆبوونەوەی گشتی و كۆبوونەوەی سەروو ژمارەیەكی دیاریكراو خەڵكیان قەدەغە كردووە .
• سەیری هەر قەدەغە كردنێكی گەشت هەیە بكە / یان لە داهاتوودا  سەبارەت بەو شوێنەی كە بۆی دەچیت، كە لەوانەیە لە ماوەیەكی كەمدا بگۆرێت.
• دڵنیا بەرەوە كە پلانێكت هەیە بۆ باری لەناكاو، بە ڕەچاو كردنی ئەوەی كە ناوەندی شارەكان، هەرێمە دیاریكراوەكان، یان هەموو وڵات لەوانەیە قەدەغەی هاتووچۆ بكات یان كەرەنتین بكرێت لە هەر ساتێكدا بێت.
• چەندین سنوری زەوی بە داخراوی دەمێننەوە لە هەموو جیهاندا. هەر سنورێك كە دەكرێتەوە لەوانەیە دابخرێتەوە بێ ئاگادار كردنەوە، شتێكە كە دەبێت لەناو پلانی بارە لەناكاوەكانتدا هەبێت و حسابی بۆ بكەیت.
• گەشت مەكە ئەگەر نەخۆشیت. چەندین فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی و هەرێمی، و هەروەها هۆكارەكانی تری گواستنەوەی نێودەوڵەتی، پێوانەی تەندروستیی توندیان داناوە. گەشتیارەكان بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووی تێست كردن یان خۆ كەرەنتین كردن دەبنەوە كاتێك دەگەن.
•  بژاردەی گەشتی جیهانی هێشتا زۆر سنوردارە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان لە/ بۆ زۆر شوێن.
• دەبێت ئەو بلیتی گەشتانە بكڕیت كە دەكرێت  بگەڕێنرێتەوە . بەپێی هەواڵەكان، كۆڤید-19 بۆتە هۆی كێشەی ئابووری زۆر بۆ چەندین هێڵی ئاسمانی.
• ڕەچاوی ئەوە بكە كە چ كەرەستەیەكت پێویست دەبێت بیبەیت لەگەڵ خۆت. هەرچەندە وا دیارە كڕینی كەلوپەلی زۆر لە ترسدا كەم بووبێتەوە، نابێت ڕەچاوی ئەوە نەكەیت كە لەوانەیە لە داهاتوودا كەمامە، پاكژكەرەوەی دەست، سابوون، خواردنی لە قتووكراو، و كلێنسی تەوالێت كەم ببنەوە و دەبێت ئەمە ڕەچاو بكرێت . تێبینی بكە مان گرتن و/ یان كەمیی كارمەند بەهۆی توشبوونی كۆڤید-19 وە لەوانەیە بارودۆخەكە توند بكات لەو شوێنەی بۆی دەچیت.
• ئاگادار بە لەو وڵاتانەی كە ئاویان سنوردارە، وەك ئەردەن، لەوانەیە  روبەڕوی داواكاری زۆر و كەم بوونەوەی ببنەوە  لەگەڵ بەردەوام بوونی رێوشوێنی قەدەغەی هاتوچۆو پلەی گەرمیی نزیك بونەوەی وەرزی هاوین.
• دوایین بارودۆخی ڤیزا بپشكنە بۆ ئەو شوێنەی بۆی دەچیت، بە تێبینی كردنی ئەوەی كە زۆر لە ولاتان پێدانی ڤیزایان راگرتوە و ئەو ڤیزایانەی بۆ گەشت كردن دراون هەڵپەسێردراون.
• لەوە بكۆڵەرەوە كە ئایا ئەو وڵاتەی بۆی دەچیت داوای بڕوانامەی تەندروستیت لێدەكات كە بیسەلمێنێت تۆ توشبووی كۆڤید-19 نیت.
• بەرنامەیەكی گەشتی گونجاو دابنێ و ڕەچاوی كاتی زیادە بكە لە فڕۆكەخانەكانی جیهاندا، بە ڕەچاو كردنی پشكنینی تەندروستی و خاڵەكانی پشكنینی پلەی گەرمی. هەمان شت بۆ وێستگەكانی شەمەندەفەر، كەشتی/شۆستەكان ویستگەی و پاسی رێگای دوور.
• ئاگادار بە لە دوایین گۆڕانكارییەكانی ئەو شوێنەی بۆی دەچیت، بە تێبینی كردنی ئەوەی هەندێ وڵات ڕێگا دەدەن تەنها  كەسانی بیانی  بچنە ناو فرۆكەخانەووێستگەدیاریكراوەكانەوە.
• بە بەردەوامی چاودێری سەرچاوە لۆكاڵیەكانی هەواڵ بكە لەبارەی هەر قەدەغەكردنێكی هاتوچۆ ی ناوخۆی ئەو وڵاتەی گەشتی بۆ دەكەیت.

 

             دوای ئەرك
• بە بەردەوامی چاودێری تەندروستیت بكە بۆ هەبوونی هەر نیشانەیەكی نەخۆشی
• بە دڵنیاییەوە پێویستە خۆت كەرەنتین بكەیت دوای هەر ئەركێكی پر مەترسی. تكایە ئاگات لە ئامۆژگاریی حكومەت بێت كە پەیوەستە بەمەوە بۆ بەرچاوڕونی 
• چاودێریی دوایین هەواڵەكان و زانیارییەكان بكە لەسەر كۆڤید-19، و هەروەها هەر ڕێكارێكی كەرەنتین و جیاكردنەوەیەك كە جێبەجێ دەكرێت لە لە شوێنەكەی خۆت وئەو شوێنەی بۆی دەچیت
• بەپێی ڕێژەی تووشبوون لەو وڵاتەی تێیدایت، دەبێت لە دەفتەرێكدا ناو و/ ژمارەی ئەو كەسانە بنووسیت كە لێیان نزیك دەبیتەوە بۆ نزیكەی 14 ڕۆژ دوای گەڕانەوەت. ئەمە یارمەتیت دەدات پەیوەندییان پێوە بكەیت كاتێك نیشانەكانت تێدا دەردەكەوێت
- ئەگەر نیشانەكانت تێدا دەركەوت
• ئەگەر نیشانەكانی كۆڤید-19 ت تێدا دەركەوت، هەرچەندئەو نیشانانە سووكیش بوون، تیمی كارگێڕ ئاگادار بكەرەوە. لەگەڵیان بە بۆ هۆكاری گواستنەوەی گونجاو لە خاڵی كۆتایی ئەركەكەتەوە تا ماڵەكەت. تەكسی مەگرە 
• پابەند بە بەئامۆژگاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، سەنتەرەكانی كۆنترۆڵ كردنی                                        نەخۆشی،   یان دامەزراوە تەندروستییە ناوخۆییەكان پەیڕەو بكە بۆ پاراستنی خۆت و كۆمەڵگەكەت   
• ماڵەكەت بەجێمەهێڵە بە لایەنی كەمەوە بۆ 7 ڕۆژ لەو ڕۆژەوەی كە نیشانەكانت دەردەكەون. ئەمە یارمەتی پاراستنی كەسانی تر دەدات لە كۆمەڵگاكەتدا لە كاتێكدا تۆ لە قۆناغی گواستنەوەی نەخۆشییەكەیت
• پلان دابنێ بۆ وەرگرتنی هاوكاری و داوای یارمەتی لە كەسانی تر بكە. داوا لە خاوەن كارەكەت، هاوڕێكانت، و خێزانەكەت بكە بۆ ئەوەی ئەو پێداویستییانەت بۆ بهێنن كە پێویستتە، و با لە بەردەم دەرگای دەرەوە بۆت جێ بهێڵن
• بە لایەنی كەمەوە 2 مەتر دوور بە لە كەسانی تری ناو ماڵەكەت هەر كاتێك بۆت كرا
• بەتەنیا بخەوە، ئەگەر دەكرێت
• ئەگەر لەگەڵ كەسانی تردا دەژیت، دەبێت رەچاوی ئەوە بكەن  بۆماوەی  14 رۆژخۆتان جیا بكەنەوە. دەكرێت رێبەری بەسوود تان دەست بكەوێت ، پێویست بە چاودێری تایبەتە  لە كاتی بەكارهێنانی گەرماو، تەوالێت، و كەلوپەلی چێشتخانە، بۆ دووركەوتنەوە لە ئاڵ و گۆڕی پیسی
• دەستەكانت بشۆ بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و بە تەواوی بە لایەنی كەمەوە بۆ ماوەی 20 چركە، بە بەكارهێنانی سابوون و ئاوی گەرم
• تا ئەتوانیت لە كەسانی لاواز دوور بە، وەك بەساڵاچووان و ئەوانەی كێشەی تەندروستییان هەیە
• پێویست ناكات پەیوەندی بە دامەزراوە تەندروستییە ناوخۆییەكانی وڵاتەكەتەوە بكەیت بۆ ئەوەی كەرەنتین بیت، مەگەر نیشانەكانت بە ئاشكرا بەرەو توندی بڕۆن لە ماوەی كەرەنتینەكەی خۆتدا.
• كەرەستەی تەندروستیی ئۆنڵاینی CPJ زانیاریی بنەرەتیەكانی خۆپاراستن لەسەر سەرچاوە و كەرەستەی پاراستنی جەستەیی، دیجیتاڵی، و سایكۆلۆجی دەداتە ڕۆژنامەوانان و ژوورەكانی هەواڵەكان، لە نێوانیاندا، لەسەر ڕووماڵ كردنی نائارامی شارستانی و هەڵبژاردنەكان.

 

(تێبینی / ئەم هۆشداریە لەبنەرەتدا لە 10ی شوباتدا نوسراوە ، تازە ئەكرێتەوە , دوا تازەكردنەوە 20ی ئایارە لەكاتی ئەم وەرگێڕانەدا ) .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×