باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غداد: عێراق نابێتەگۆڕه‌پانێك بۆ سه‌رچاوه‌ی چالاكییه‌كانی ئیسرائیل
  2020-07-08       391       

باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غداد به‌دووری زانی عیراق ببێته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ سه‌رچاوه‌ی چالاكییه‌كانی ئیسرائیل.

ئاوێنه‌: ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غداد له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریی عیراق ده‌كات بۆ رزگاربوون له‌ چه‌كدارانی داعش.

مه‌سجدی وتی، “ئێران وڵاتێكی به‌هێز و گه‌وره‌ و پێشكه‌وتوه‌ و ده‌توانێت له‌ زۆر بواری وه‌ك ئه‌منی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ستگیرۆیی عیراق بكات”.

له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ كاروباری ناوخۆی عیراق، مه‌سجدی رایگه‌یاند كه‌ عیراق نابێته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ چالاكییه‌كانی ئیسرائیل.

 
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×