2020-07-09   474     
شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: عێراق چۆه‌ته ئاستى سێیه‌م له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایروسى كۆرۆنا، وداواش ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ رابگه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: فالح زیادى، وته‌بێژى فه‌رمى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه: ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وحكومه‌ت به‌ته‌نسیق كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر دارشتنى پلانێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا وده‌شڵێت، ژماره‌ى توشبووان له‌زیادبووندایه، وشه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسه‌كه رووى له‌عێراقه و ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانیش له‌زیادبوونه وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ژماره‌ی چاكبووانیش له‌زیادبوونه.
زیادى وتیشى، له‌كارى پێشینه‌ى هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى ڤایرۆسه‌كه‌یه وله‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه گرنگییه‌كى چاكى پێدراوه، وله‌ئێستا دا حكومه‌تى عێراق پلانێك جێبه‌جێ ده‌كات بۆ هاوكاریكردنى ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى ته‌ندروستى له‌به‌غدا وپارێزگاكانى دیكه.
راشیگه‌یاند، له‌ئێستا دا عێراق چووه‌ته ئاستى سێیه‌م دا له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا وداوا ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ته‌واوه‌تى رابگه‌یه‌ندرێت.