تەریقەتی قادری كەسنەزانی داوا لە دەروێشەكانی دەكا بۆ پرسە نەیەنە هەرێم
  2020-07-09       1564       

تەریقەتی قادری کەسنەزانی داوا لە دەروێش و خەلیفەكانی لە ئێران دەكات پابەندی رێكارە تەندروستییەكان بن و لە ماڵی خۆیاندا پرسە بۆ كۆچی دوایی رێبەری كۆچكردوی تەریقەتەكە بگێڕن و رو لە هەرێمی كوردستان نەكەن.

ئاوێنە: تەریقەتی قادری كەسنەزانی لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی دەروێش و خەلیفەكانی تەریقەتەكەی لە ئێران كردوە وتویەتی: تكامان وایە لەبەر رەوشی تەندروستی جیهان و ناوچەكە وا پێویست ئەكات كە هەمو پابەندی رێكارە تەندروستییەكان بین و هیوادارین هەر كەس لە ماڵی خۆی پرسە بگێڕێت و كەس بەرەو كوردستانی عێراق نەیەت تا خۆمان پەیامێكی ترتان ئاڕاستە دەكەین. 

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ هەزاران دەروێش و موریدی شێخ محەمەدی کەسنەزانی بە شمشێر، خەنجەر و تەورەوە لە ئێرانەوە سنوری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیان بەزاند بەمەبەستی ئەوەی لە سلێمانی بەشداری لە پرسەی رێبەرەکەیاندا بکەن و پشتیوانیی خۆیان بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، جێگرەوەی رێبەرەکەیان دەرببڕن.

رۆژی 4ی تەمموزی 2020، شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی رێبەری تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×