وێنە..لە سیتەك زیاتر لە 500 دۆنم پوش و پاوان سوتا
  2020-07-10       632       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: لە سنوری ناحیەی سیتەكە زیاتر لە 500 دۆنم پوش و پاوان سوتاوە بەڵام دواتر توانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە سنوری گوندەکانی (گەڕەدێ، تەگەران)ی سەربە ناحیەی سیتەك بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنورەکە کەوتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو: بەهۆی خێرایی ڕەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندو بوە هۆی سوتانی نزیکەی (٥٥٠) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی.

ئاماژەی بەوەشداوە كە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك خۆیان گەیاندە شوێنی ئاگرەکەو بەهاوکاری لەگەڵ بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سیتەك دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوەو کۆنتڕۆڵی بکەن.

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×