2020-07-10   1613     
پرسه‌ی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری ده‌دات له‌خراپبونی دۆخی ته‌ندروستی سلێمانی‌و زیادبونی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌روێش له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه.
ئاوێنه: دوێنێ پێنجشه‌ممه هه‌زاران ده‌روێش‌و موردیدی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی له‌ده‌روازه سنورییه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتنه شاری سلێمانی بۆ به‌شداریكردن له‌مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی شێخ محه‌مه‌د.
شێخ عه‌بدوڵا سه‌نگاوی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌سایتی شارپرێسی راگه‌یاندووه، "هه‌رچه‌نده دو هه‌فته‌ی ڕابردو له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سلێمانی به‌ره‌و باشبون چوبو به‌شێوه‌یه‌ك كه توانیبومان كۆنتڕۆڵی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ین، به‌ڵام پێشبینیده‌كه‌ین دوای ئه‌و پرسه‌یه دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپی بڕوات".
به‌بۆچونی ئه‌و، ئه‌وه‌ی ڕویدا نائاسایی‌و مه‌ترسیدار بو، ده‌بو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ڕێگه‌ی هاتنیان به‌و كه‌سانه نه‌دایه له‌ئێرانه‌وه، به‌ڵام كه ئێستا هاتون ده‌بێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كار بۆئه‌وه بكه‌ن نه‌هێڵن ئه‌و كه‌سانه بچنه نێو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و ته‌نیا له‌سنوری باخی به‌ختیاری و له‌نزیك شوێنی پرسه‌كه بمێننه‌وه.
له‌په‌یامێكیشدا داوا له‌شێخ نه‌هرۆ كه شوێنگره‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانییه ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "داوا له‌شێخ نه‌هرۆ ده‌كه‌م له‌ئاست به‌رپرسیارێتی‌و ئه‌خلاقی‌و ئاینیدا بێت‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ده‌روێش‌و شوێنكه‌وتووه‌كانی ئیزن بدات‌و سه‌رجه‌م ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان په‌یڕه‌و بكات".