لە ماوەی یەك ڕۆژدا حەوت كۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوونە قوربانی.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە، ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە كە ڕۆژی پێنجشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چاڵدێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “زیاد حاتەمی” کوژراوە كە زیاد خەڵکی گوندی گوڵ بووە و باوکی دوو منداڵە.
لەلایەکی دیکەشەوە کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی ئاوایی “نمەنجێ”ی پیرانشار بە ناوی “ئیبراهیم ئەبوبەکری” لە کوێستانەکانی قەندیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە کە ئەویش خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
هەمان ڕۆژ لە سنوورەکانی نۆدشە، ورمێ و سەردەشت پێنج کۆڵبەر بریندار بوون.