2020-07-11   517     
دادگای بۆلزانۆ لە ئیتالیا، ئەمڕۆ شەمممە، بڕیاری کۆتایی زیندانیکردنی 12 ساڵی بەسەر نەجمەدین فەرەج ئەحمەدی ناسراو بە مەلار کرێکار سەپاند، بە بەهانەی "ئەنجامدانی کار و پلاندانانی تیرۆریستی".
ئاوێنە: میدیا ئیتالییەکان بڵاویان کردەوە مەلار کرێکار لەبەردەم دادگای بۆلزانۆ ئامادە بووە، دوای ئەوەی لە مانگی ئازاردا، لەلایەن وڵاتی نەرویجەوە ڕادەستی حکوومەتی ئیتالی کرا.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگاییکردنی مەلا کرێکاردا، تۆمەتبار و پارێزەرەکەی نەیانتوانیووە تۆمەتەکان ڕەتبکەنەوە.
دادگای بۆلزانۆ مەلا کرێکاری تۆمەتبارکرد بە دامەزراندن و سەرکردایەتیکردنی "تۆڕێکی تیرۆریستی و پلاندانان بۆ کاری توندوتیژی تۆمەتبارکرد کە بەنیاز بووە لەڕێی هەندێک کەسی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەورووپییە ئەنجامیان بدات". لە بەرانبەریشدا پارێزەرەکەی ڕەتی کردبووەوە هیچ بەڵگە و بەڵگەنامەیەک هەبێت تۆمەتەکان بیسەلمێنێت.