لە عێراق كۆی گشتی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا سێ هەزار كەسی تێپەڕاند
  2020-07-11       336       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 734 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 95 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا سێ هەزار كەسی تێپەڕاند.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 10 هەزار و 377 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 734 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 95 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 699 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 75 هەزار و 194 كەس و لەوانە سێ هەزارو 55 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 43 هەزارو 79 كەسیان چاكبونەتەوەو 29 هەزار و 60 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 400 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×