وەزارەتی تەندروستی
عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 229 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا
بون و 100 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 274 توشبوش
چاكبونەتەوە كە ئەوەش زۆترین
ژمارەی چاكبونەوەی توشبوانی كۆرۆنایە لە رۆژێكدا لەسەرەتای بڵاوبونەوەی پەتاكە لە
عێراق.
ئاوێنە: وەزارەتی
تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی
24 سەعاتی رابردودا، 15 هەزار و 380 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون
و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 229 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.
بەپێی بەیاننامەكە
هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 100 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو
274 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەداوە
ئەو ژمارەیەی ئەمڕۆ چاكبونەتەوە زۆترین ژمارەی چاكبونەوەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
لەو كاتەوەی كە ڤایرۆسەكە هاتۆتە عێراق لە رۆژێكدا چاكبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی
عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا
گەیشتۆتە 79 هەزار و 735 كەس و لەوانە سێ هەزارو 250 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 46
هەزارو 998 كەسیان چاكبونەتەوەو 29 هەزار و 487 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە
412 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.