وەزارەتی تەندروستی: 51.4%ی توشبوانی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانییه‌
  2020-07-16       497       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنای لە هەرێم بەم شێوەیە دیاریكردووە كە لە 23.3% تووشبووان لە پارێزگای هەولێر و 51.4%ی تووشبووان لە پارێزگای سلێمانی و 3.0% تووشبووان لە پارێزگای دهۆك و 3.1% لە پارێزگای هەڵەبجە و 17.3% لە ئیدارەی گەرمیانن.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئاماری ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیان لەدەستدەدەن زیادی كردووە و زۆربەی ئەو كەسانەش گیان لەدەست دەدەن نەخۆشییەكی دیكەیان هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×