نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆمارکرد
  2020-07-18       815       

ئەمڕۆ شەممە ١٨ی تەموزی٢٠٢٠ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٣ دۆلار و ١٢سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئاوێنه‌: هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە ٤٠ دۆلار و ٥٩ سەنت فرۆشراوە.

بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا، هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.

هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە ١٠ ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×