دەرمانە ڕووسییەكەی كۆرۆنا لەبازاڕەكانی سلێمانی دەفرۆشرێت، لەنەخۆشخانەكان نییە
  2020-07-21       884       

لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دڵخۆشن بە گەیشتنی دەرمانە ڕووسییەكەی كۆرۆنا، بەڵام باس لەوەدەكرێت لە ئێستادا دەرمانەكە لە نەخۆشخانەكانی سلێمانیدا بوونی نیەو لە بازاڕەكاندا دەفرۆشرێت.

ئاوێنه‌:  لەسەر ئەو پرسە، د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئێمە هەر بڕیارێك لەسەر كڕینی دەرمان بدەین، دەبێت لەسەر داوای پزیشكی پسپۆڕ بە بوارەكەبێت و هەركات ئەوان داوایان كرد ئێمەش بە فەرمی داوای دەرمانەكە دەكەین.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا ئەو دەرمانە بۆ چەند كەسێك بەكارهاتووە كە خۆیان پەیدایان كردوەو ئەنجامەكەشی تا ئێستا یەكلایی كەرەوە نەبووە.

جێگەی باسە  یەكێك لەسەرەتاییترین خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتیان دابینكردنی دەرمان و چارەسەری پزیشكیە، بەڵام هاوڵاتیان لەكاتی سەردانیان بۆ نەخۆشخانەكان بەشێك لە دەرمانەكانیان پێنادرێت و ناچار لە دەرەوە بە پارەیەكی زۆر دەیكڕن.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×