په‌رله‌مانتارێك: په‌رله‌مان نه‌یتوانی‌ حكومه‌ت ناچار بكات به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ پێش جه‌ژن
  2020-07-28       742       
په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ ڕه‌خنه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مان ده‌گرێت‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ په‌رله‌مان نه‌یتوانی‌ حكومه‌ت ناچار بكات به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ پێش جه‌ژن.

ئاوێنه‌: سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت، "پێشبینیەکانمان ڕاست دەرچو، هەر زو زانیمان کۆبونەوەکانی ئەم دوو ڕۆژەی پەرلەمان هیچ فشارێک لەسەر حکومەت دروست ناکات بەوەی کە ئیلزامی بکات موچەی فەرمانبەران  لەپێش جەژنی قوربان دابەش بکات".

ناوبراو رایگه‌یاندووه‌، "کۆبونەوەکان هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک تێدا نییەو تەنها گفتوگۆی بێ چارەسەرە، بۆیە نەچوینە کۆبونەوەکان‌و وەک هەڵوێستێک بایکۆتمان کرد".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ پەرلەمان واز لەململانێی سیاسی بهێنێت‌و بەکاری چاودێری‌و یاسادانانی خۆی هەستێت‌و "هەیبەت‌و شکۆ بۆخۆی بگەڕێنێتەوە تا کۆبونەوەکانی بەرهەمداربن‌و تەنها کۆبونەوە نەبن لەپێناوی کۆبونەوەدا."
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×