2020-08-04   1546     
پهرلهمانتارێك جیاوازی فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەتی ههرێمو بهغدا ئاشكرا دهكاتو دهڵێت، ههر بهرمیلێك نهوت كه لهلایهن حكومهتی ههرێمهوه دهفرۆشرێت تهها 20 دۆلاری دهمێنێتهوه، ئهوهی دیكهی بهناوی سپی کردنەوەی پارەوە دەدزرێتو چەند دۆلارێکی کەمی دەنێرن بۆ وەزارەتی دارایی بۆئەوەی 60 رۆژ جارێک نیو موچە بدەن بەخەڵک.
ئاوێنه: د. كازم فاروق، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان لهنوسینێكدا ڕایگهیاندووه، "عێراق خۆی شەریکەی بەدواداگەڕان و دۆزینەوەو ھەڵکەندنو بەرھەمھێنان و نقل و پاڵاوتن و بەبازارکردنی نەوتی ھەیە، بۆیە خاوەندارێتی و موڵکداریی بیرە نەوتەکانی عێراق ھی دەوڵەتی عێراق و خەڵکەکەیەتی."
بهوتهی ئهو، "بەڵام ھەرێم ھەموو ئەوانەی داوە بەکۆمپانیا ئەھلیەکان (کۆمپانیا ناوخۆییەکانی سەر بە پارتی و یەکێتی، یان ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی کە ژێر بەژێر شیرینی چاکیان دەدەنێ)، بۆیە خاوەندارێتی کەرتی نەوت لە ھەرێم ھی خەلک و حکومەت نیە، بە کوردیەکەی ئەم دوو حیزبە نەوتەکەیان بە بیرەکانەوە تاڵانفرۆش کردووە."
راشیگهیاندووه، "بۆیە لەعێراق ئەگەر بەرمیلێک نەوت بە ٤٥ دۆلار بفرۆشرێت ئەوا زیاتر لە ٤٠ دۆلاری سافی دەمێنێتەوەو دەچێتەوە وەزارەتی دارایی و دەدرێت بە مووچەی خەلک و ھەندێک پرۆژە. بەڵام ھەمان بەرمیل نەوت کە ھەرێم دەیفرۆشێت نزیکەی ٢٠ دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە، ئەویش بەشێکی بەناوی قەرزی کۆمپانیای نەوت و دۆڕاندنی محکمە و سپی کردنەوەی پارەوە دەدزرێت و چەند دۆلارێکی کەمی دەنێرن بۆ وەزارەتی دارایی بۆئەوەی ٦٠ رۆژ جارێک نیو موچە بدەن بە خەڵک."
د. كازم فاروق نوسیویهتی، "ھەمیشە حکومەتەکان لەهەوڵی ئەوەدان چۆن زۆرترین قازانج بە میللەت بگەیەنن، بەڵام مافیا لە هەولی ئەوەدایە چۆن زۆرترین قازانج بە خۆی بگەیەنێت، بەبێ گوێدانە وەزعی خەڵک. ئەمەش ئەو ھۆکارەیە کە ئەم دەسەڵاتە رووی نایەت حەقیقەتی عقدە نەوتیەکان بخاتە بەردەستی پەرلەمان و خەڵک چونکە ڕووە رەشەکەی خۆیان و نەوت فرۆشتن و ئابووری سەربەخۆیان دەردەکەوێت."
لهبارهی ههنگاوهكانی چاكسازییهوه، ئهو پهرلهمانتاره دهڵێت، "بەڕاستی ئێمە باوەڕمان بەچاکسازیی و شتی ئەمانە نیە، چارەسەر کۆتایی ھێنانە بەم تاڵانیەی کە سەرانی ئەم دوو حیزبە دەیکەن و مەلەفی نەوت ژێر دەستی ئەمانە نەمێنێت و نەوت نەفرۆشین، بەڵکو لە بەغداوە وەکو ساڵانی پێش ٢٠١٤ مووچە و بژێوی خەڵک زەمان بکرێت و دابین بکرێت، هەر وەکو چۆن لەو دەستورەشدا هاتوە کە زۆرینەی خەڵک دەنگی پێداوە."