پسپۆڕێکی کەشناسێکی عێراق: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
  2020-08-06       432       

پسپۆڕێکی کەشناسێکی عێراق رایگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە و تا ناوەڕاستی مانگی ئابیش پلەکانی گەرما لە ئاستێکی ئاساییدا دەبن، هەروەها لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینی نمەباران دەکرێت.

ئاوێنه‌: سادق عەتیە، پسپۆڕی کەشناسێکی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک باسی لەوەکردوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتی دابەزین تۆماردەکەن و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو بەردەوام دەبێت، هەروەها پێشبینی ناکرێت تا ناوەڕاستی مانگی ئاب شەپۆلی دیکە گەرما عێراق بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینی باراینی نمەنباران دەکرێت.

پێشوتریش فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاندبو، دوای ئەوەی پلەکانی گەرما لەشارەکانی هەرێم و عێراق گەیشتە سەرو 50 سیلیزی و تا کۆتایی مانگی تەمموز بەردەوام بو، پێشبینی دەکرێت دوای جەژنی قوربان پلەکانی گەرما بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×