سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو هەواڵێكی خۆش لەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی سێ راده‌گه‌یه‌نێت
  2020-08-08       1493       

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ''پێشبینی دەكرێت بەمزوانە هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنێك واژۆ بكەن و لەم ڕۆژانەدا مووچەی مانگی سێ دابەش بكرێت''.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بە میدیای حیزبه‌كه‌ی ڕاگەیاند: ''لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرەو لەم ڕۆژانەدا ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ دەكرێت''.

هەروەها وتیشی: بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێدابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: تاوەكو ئێستا ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×