دواین ئامار و زانیاری توشبووانی کۆرۆنا لە جیھاندا
  2020-08-09       437       
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی رۆژانەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٢٦٠ هەزار کەسی تێپەڕاندوە، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە زیاتر ١٩ ملیۆن و ٨٠٦ هەزار کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتوەتە ١٩ ملیۆن و ٨٠٦ هەزار و ٨٣٠ کەس، لەو ژمارەیەش ١٢ ملیۆن و ٧٢٣ هەزار و ٢٤٤ توشبو چاکبونەتەوە و ٧٢٩ هەزار و ٥٩٤ توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا ٥ ملیۆن و ١٤٩ هەزار و ٧٢٣ كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش ١٦٤ هەزار و ٩٤ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٢ ملیۆن و ٦٣٨ هەزار و ٤٧٠ کەسیش چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا ٣٦١ هەزار و ٤٤٢ توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش تورکیا بە تۆمارکردنی ٣٢٤ هەزار و ٦٩٢ توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×