2020-08-11   1735     
وه‌زیری پێشوی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، سكاڵای به‌رامبه‌ر به مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی هێزێكی ئه‌منییه‌وه ماڵه‌كه‌یان داگیركراوه.
لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری پێشوی كاره‌بای عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "له‌كاتێكدا له‌ماڵ نه‌بوم، هێزێكی چه‌كدار چونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و داگیریانكردوه، له‌نوسینگه‌كه‌مدا به‌دوای فه‌رمان و نوسراوی یاساییدا گه‌ڕاون".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزه چه‌كداره‌كان ماڵه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و ده‌رگاشیان به‌سه‌ر پاسه‌وانه‌كانیدا داخستوه، بۆیه سكاڵای له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی هه‌یه كه به‌فه‌رمانی ناوبراو ئه هێزه جوڵێندراوه.
وه‌زیری پێشوی كاره‌با باسی لەوەشکردوە، له‌ئێستادا له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی ده‌ژی و خانویه‌كی به‌كرێگرتوه و پێویسته ئه‌و كارانه كۆتاییان پێ بهێندرێت و تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵیش مافی خۆی پێ بدرێته‌وه.