د. سەباح هەورامی: هیوادارین بەزوترین كات حكومەتی هەرێم موچەی وەزارەتی تەندروستی دابه‌شبكات
  2020-08-13       520       

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، رایگه‌یاند  "ئێستا بە بارودۆخێكی كارگێڕی خراپدا دەڕۆین، لەئێستادا دەرگای بەشێك لە نەخۆشخانەكان داخراون و بەشێك لە پزیشكان مانیان گرتوە، بۆیە هیوادارین بەزوترین كات حكومەتی هەرێم موچەی وەزارەتی تەندروستی بدات''.

ئاوێنه‌: : د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسییەدا كە تایبەت بو بە ئەنجامدانی گرێبەست لەنێوان رێكخراوێكی ئەڵمانی و 50 خۆبەخش بۆ پەرەپێدانی زیاتری خزمەتگوزاری تەندروستی لە ناوچەكە رایگەیاند، هیوادارین حكومەتی هەرێم بەزوترین كات دەرگای دامەزراندن بكاتەوە بۆ خۆبەخشانی كەرتی تەندروستی كە لەماوەی رابردودا بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا خزمەتیان كردوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێكخراوی جی ئای زێت، پرۆژەیەكیان بەكارخستوە بۆ هاوكاری خۆبەخشان بۆ ماوەی 60 رۆژ، بۆ ئەوەی هانیان بدات زیاتر لە كەرتی تەندروستی و بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا بەردەوام بن لە كارەكانیان.

وتیشی،"چەند رۆژێكە بەشێك لە پزیشكان دەوامیان جێهێشتوە، چونكە ژمارەشیان زۆرە ئێمە ناتوانین سزایان بدەین، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم بەزویی موچەی وەزارەتی تەندروستی بدات".

ئاماژەی بەوەشکرد:"دۆخی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی بەراورد بە رابردوو باشترە، لە سلێمانی رێژەیەکی زۆر لە پلازمای تووشبووانی کۆرۆنا هەیە و دەتوانین هاوکاری پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بکەین لە رووی تەندروستییەوە".
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×