2020-08-14   1915     
ڕێزان شێخ دلێرپه‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌دووری ده‌زانێت حكومه‌تی عیراق بودجه بۆ هه‌رێم بنێرێت، ئەو ده‌ڵێت "وای لێدێت نه‌ك ته‌نها چاره‌كه موچه ڕه‌نگه له‌بری مووچه به‌ڕه‌مزی پاره‌یه‌ك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش بكه‌ن لەكوردستاندا".
ئاوێنە: رێزان شێخ دلێر بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند له‌ئێستادا قورسه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جوابێكی واقیعی پێبێت بۆ موچه‌خۆرانی، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی باس له‌لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كه‌ن كه موچه‌ی پارێزگای سلێمانی بخرێته‌وه سه‌ر به‌غداد، ئەو وتی "من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم و ئه‌وه‌ش ڕاست نییه، هاوڵاتیانی دهۆك و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه ئه‌مانه هه‌مووی وه‌كو یه‌ك پێویستیان به باری گوزه‌ران و داراییه هیچ حیزبێكی سیاسی ناتوانێت به‌ته‌نها بڕیار بدات له‌سه‌رچاره‌نوسی كورد مادام حكومه‌ت هه‌یه، حیزبی سیاسی ده‌بێت هه‌مووی پێكه‌وه بڕیار بده‌ن كه ئایا موچه‌كانیان لێره وه‌رده‌گیرێت له‌ناو ئه‌م حكومه‌ته، ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیارێكی وا بده‌ن و واژوو كۆبكه‌نه‌وه داوای ئه‌وه بكه‌ن واته تێكچوونی هه‌رێمی كوردستانه و به‌ڕای من ئه‌وه واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه."
سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش، وتی "وای لێدێت نه‌ك ته‌نها چاره‌كه موچه ڕه‌نگه به ڕه‌مزی پاره‌یه‌ك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش بكه‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا له‌بری مووچه، وه ئه‌وه‌شی كه ناخۆشه له‌ئێستادا قورسه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جوابێكی واقیعیشی نیه بۆ موچه‌خۆرانی، موچه‌خۆر ده‌توانێت هه‌موو به‌رنامه‌ی ژیانی خۆی له‌سه‌ر موچه‌یه‌كی تایبه‌ت بووه و چه‌ند ساڵ خوێندویه‌تی و ئیشی كردووه خزمه‌تی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی خۆی كردووه له كۆتایدا له‌بری ئه‌وه‌ی ژیانی به‌ره‌و باشتر بڕوات ئایا هه‌موویان ته‌حه‌مولی ئه‌م ژیانه ده‌كه‌ن كه به‌ره‌و خراپتر بڕوات؟! بێجگه له‌وه‌ی كه‌مووچه نادات هه‌موو ساڵێك كه‌له هه‌موو وڵاتێك وایه چه‌ندین خه‌ڵك خانه‌نشین ده‌بن و چه‌ند خه‌ڵكێكی تر دامه‌زرێنێت، ئایا له هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه دامه‌زراندن ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م شێویه‌بێت، كه‌واته له‌دوای ئه‌وكه‌سانه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێن ناتوانرێت هیچ كه‌سێك دابمه‌زرێنرێت. "
ڕێزان شێخ دلێر به‌دووری ده‌زانێت حكومه‌تی عیراق بودجه بۆ هه‌رێم بنێرێت، ئەو وتی "حكومه‌تی عێراقیش ناتوانێت وه‌كو پێشتر كه بڕێك بودجه دانرابوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و دواتریش هه‌بووه كه بڕه بودجه‌ی دانرابوو ته‌نها بۆ موچه‌ی موچه‌خۆرانه به‌ڵام به‌رامبه‌ری هه‌بووه كه‌ده‌بێت داهاتی نه‌وت بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ داهاتی خاڵه سنوریه‌كان، ئێ حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌مه‌ی نه‌كردووه و كه نه‌شیكات شه‌قامی عێراقیش ئه‌مه‌ی لێ قبوڵ ناكات خۆپیشانده‌ران لێی قبوڵ ناكات خۆیشی وه‌كو ویژدان قبوڵی ناكات، ئێمه‌ش ده‌زانین موچه‌ی موچه‌خۆران له‌ناو عێراقدا ده‌بێت هه‌مووی وه‌كو یه‌ك ڕه‌چاو بكرێت به‌ڵام نه‌ك شوێنێك و ناوچه‌یه‌ك كه‌نه‌توانێت ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه‌تی كه پێویست ده‌كات هه‌م بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌م له هه‌رێمی كوردستانیشدا بێت به‌ڵام ده‌بێت هه‌ندێكیشی ئه‌گه‌ر 20% بێت بۆ خۆی سودی لێ ببینێت، ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ریه‌ك له‌م شارانه به‌تایبه‌تی سلێمانی كه باس ده‌كه‌ن چه‌ندێك داهاتی ناوخۆی هه‌یه هه‌مووی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ناو خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاره‌كه خۆی سودی لێ نابینێت ئه‌ی كه‌سێكه كه له‌به‌سڕه‌یه چۆن قبوڵی ده‌كات هیچ له‌م داهاتانه نه‌یه‌ته‌وه ناو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌كاتێكدا پاره‌ی بداتێ و بودجه‌ی بۆ بنێرێت."
ڕێزان شێخ دلێر له‌باره‌ی ڕۆڵی ئه‌وان وه‌ك په‌رله‌مانتار ڕایگه‌یاند "ڕۆڵی ئێمه وه‌كو نوێنه‌ران هه‌موو فشارێكمان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه كه بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ‌دا هه‌رچیه‌ك بێت بتوانن ئیتر به‌ناردنی نیوه‌ی داهات بێت به‌ڵام له كۆتایدا په‌رله‌مانتاریان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانن، ده‌سه‌ڵاتی چاودێرییه، واته ده‌سه‌ڵاتێك نییه كه بتوانرێت ئیجباری هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م حكومه‌تی عێراق بكه‌ی چونكه له كۆتاییدا ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنن، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین به‌وه‌ی كه‌به‌یاننامه له‌دژی هه‌ردووكیان ده‌ربكه‌ین ده‌بێت بگه‌نه ڕێكه‌وتن ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند گه‌نده‌ڵی هه‌بێت ناگات به گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌وان(حكومه‌تی عیراق)، ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه‌ن ئه‌گه‌ر كاتێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتی نه‌گه‌ڕاندبێته‌وه له 2005 وه‌بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ و خه‌له‌لی هه‌بوو بێت هه‌مووی له كه‌موكوڕی حكومه‌تی فیدڕاڵدایه بۆ قبوڵی كردووه؟ چه‌نده‌ها ساڵه بۆ نه‌یتوانیووه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات؟ وه‌زیری دارایی ده‌ڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ك پاره نانێرم بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌م كێشانه ئه‌ی بۆ ئه‌و كاته ئه‌مه‌ی نه‌كرد؟ هه‌تا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكردایه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ڕای حیزبه‌كه‌ت چیه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی هه‌رێم له‌حیزبه‌كه‌ی خۆته؟ ڕێزان شێخ دلێر ده‌ڵێت "حزبه‌كه‌ی من له خه‌می هاوڵاتیاندا ده‌بێت چونكه ئێستا كه ڕێكنه‌كه‌ون خۆ ئه‌مه كۆتایی نییه، وه‌زیری دارایی به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی داوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی له‌حكومه‌تی عێراقدا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی هه‌یه له خه‌رجكردنی مووچه كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه پێدراوه بۆ هه‌موو باره داراییانه‌ی كه له عێراقدایه چونكه باری دارایی عێراق له ئێستادا زۆر زۆر خراپه داوای قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی كردووه، ئێمه ده‌نگمان له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزانه داوه هه‌ر پاره‌یه‌ك ئێستا سه‌رف ده‌كرێت له‌سه‌ر حیسابی قه‌رزه هه‌تا چه‌ند مانگێك بتوانێت وه‌به‌رهێنان بكات و هه‌ندێك له‌لایه‌نه داراییه‌كان چاك بكات و له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كاندا گه‌نده‌ڵی كه‌م بكاته‌وه و كه داهات بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، كه‌واته ئه‌مه بارودۆخێكی زۆر قورسه هه‌م بۆ حكومه‌تی عێراقیش له‌م كاته‌دا ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه هه‌رچی بكه‌ن ئه‌م دوو حكومه‌ته جارێكی تربكه‌ونه‌وه قسه كردن چونكه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت بژی له‌وه زیاتر به‌وه‌ی كه ته‌حه‌مول بكات كه موچه‌ی نه‌بێت كه داهاتی نه‌بێت و بازاڕی نه‌بێت."
سەبارەت بەخاڵه گومرگه‌كانیش کە به‌شێكی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، ڕێزان شێخ دلێر وتی "خۆ خاڵه گومرگیه‌كان به‌ته‌نها حیزبی من نایگه‌ڕێنێته‌وه ، پۆلسی لێیه ئه‌مانه سه‌ر به حكومه‌تن خۆ سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نیین. هیچ خاڵێكی سنوری نییه كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێشمه‌رگه‌ی خۆی لێبێت و بگه‌ڕێته‌وه ژێر ئیداره‌ی خۆیه‌وه، هه‌مووی هی حكومه‌ته ئه‌گه‌ر داهاتی یه‌كێك له خاڵه سنورییه‌كان نه‌گه‌ڕێته‌وه ناو خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، كه‌واته ئه‌و حكومه‌ته لاوازه حیزبه‌كان نییه حكومه‌ته‌كه لاوازه و نه‌یتوانیووه ئیداره‌ی ئه‌م حیزبه سیاسیانه بكات. "
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی باس له‌لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كه‌ن كه موچه‌ی پارێزگای سلێمانی بخرێته‌وه سه‌ر به‌غداد، ڕێزان شێخ دلێر وتی" نه‌خێر من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم و ئه‌وه‌ش ڕاست نییه، هاوڵاتیانی دهۆك و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه ئه‌مانه هه‌مووی وه‌كو یه‌ك پێویستیان به باری گوزه‌ران و داراییه هیچ حیزبێكی سیاسی ناتوانێت به‌ته‌نها بڕیار بدات له‌سه‌رچاره‌نوسی كورد مادام حكومه‌ت هه‌یه، حیزبی سیاسی ده‌بێت هه‌مووی پێكه‌وه بڕیار بده‌ن كه ئایا موچه‌كانیان لێره وه‌رده‌گیرێت له‌ناو ئه‌م حكومه‌ته، ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیارێكی وا بده‌ن و واژوو كۆبكه‌نه‌وه داوای ئه‌وه بكه‌ن واته تێكچوونی هه‌رێمی كوردستانه و به‌ڕای من ئه‌وه واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه."