وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئاماری یه‌ك هه‌فته‌ی مردن و توشبوون به‌ كۆرۆنای راگه‌یاند
  2020-08-15       360       


وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ خشته‌یه‌كدا هه‌ڵكشانی ئاماری مردن و تووشبوون به‌ كۆرۆنای له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا و له‌ 7ی ئاب تا 14ی ئابی بڵاوكرده‌وه‌.

ئاوێنه‌: به‌ گوێره‌ی خشته‌كه‌، له‌ هه‌ولێر ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن و تووشبوون به‌ كۆرۆنا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه‌ و له‌و حه‌وت رۆژه‌دا 10 هه‌زار و 66 پشكنین ئه‌نجامدراوون و له‌و ژماره‌یه‌ 2343 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 65 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌ له‌ سلێمانی 5424 پشكنین ئه‌نجامدراوون و له‌و ژماره‌یه‌ 837 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 29 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ باره‌ی دهۆكیشه‌وه‌ هاتووه‌: 7هه‌زار و 15 پشكنین كراوون و 625 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 3 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش 233 پشكنین كراوه‌ و 113 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 4 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×