زاواکەی ترەمپ هەوڵ دەدات ٣ وڵاتی عەرەبی لە ئیسرائیل نزیک بکاتەوە
  2020-08-23       616       
ماڵپەڕی Axios رایگەیاندوە کە جێرد کوشنەر، گەورە راوێژکار و زاوای دۆناڵد ترەمپ لە هەوڵی ئەوە دایە لە سەرەتای مانگی ئەیلول سەردانی سعودیە و بەحرێن و عومان بکات بۆ نزیککردنەوەی ئەو ٣ وڵاتە عەرەبییە لە ئیسرائیل وەکو ئیمارات.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی Axiosy-ی ئەمریکی، بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی ئەیلول جێرد کوشنەر، گەورە راوێژکار و زاوای سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ گەشتێک بۆ ٣ وڵاتی عەرەبی پکات لەپێناو نزیککردنەوەیان لەگەڵ ئیسرائیل وەکو ئەوەی ئیمارات کردی، بەپێی هەواڵەکە وڵاتە عەرەبییەکان بریتین لە سعودیە و بەحرێن و عومان.

ماڵپەڕەکە هەواڵی سەردانەکەی لە سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی و عەرەبی وەرگرتووە و ئاماژە بەوەش دراوە کە لەو گەشتەدا ئەڤی بیرکۆڤیتز بەرپرسی باڵای کۆشکی سپی بۆ دانوستاندنە نێودەوڵەتییەکان یاوەری کوشنەر دەبێت و سەردانەکە لە قودسەوە دەستپێدەکات.

پێشتر ئیمارات رێککەوتننامەی هێورکردنەوە و ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیرائیل واژووکردبوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×