بۆمبێکی چێندراو بەڕووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەقییەوە
  2020-09-16       146       
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بۆمبێکی چێندراو بەڕووی کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقییەوە.

ئاوێنە: لەراگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەدا کە بۆمبێکی چێندراو بەڕووی کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کە کەلوپەلی لۆجستی لەخۆگرتبوو تەقییەوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەش کە تەقینەوەکە لە ناحیەی نین-ی سەر بە پارێزگای بابل روویداوە و تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

دوێنێ سێشەممە هێرشێکی مووشەکی کرایە نزیک ناوچەیەکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد و لەلایەن بەرگری ئاسمانییەوە مووشەکەکان لە ئاسمان تەقێنرانەوە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×