2020-09-16   342     
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له بارودۆخی پارێزگاكه و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته پارێزگای میسان.
ئاوێنە: نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته پارێزگای میسان.
دوای گه‌یشتنی بۆ شاره‌كه، كازمی به‌ره‌و باره‌گای كۆمپانیای پترۆجاینا به‌ڕێكه‌وت تا چاوی به به‌رپرسانی كۆمپانیاكه بكه‌وێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادر رایگه‌یاند كه كازمی سه‌ردانی پرۆژه‌ی ئاوی عه‌ماره به‌سه‌رده‌كاته‌وه بۆ ئاگاداربوون له ئاستی كاركردن تیایدا و چه‌ند راسپارده‌یه‌ك له‌باره‌یه‌وه ده‌رده‌كات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كازمی هۆڕه‌كانی قه‌زای كه‌حلا به‌سه‌رده‌كات و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆزی شاره‌كه‌ش كۆده‌بێته‌وه.