لە ھەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێردا 29 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2020-09-17       595       
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرای دەكات، لە 24 كاتژمێردا 29 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەراورد بە ئاماری رۆژانی دیكە لە 24 كاتژمێری رابردوو زۆرترین كەس لە ھەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا گیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، لە 24 كاتژمێردا 680 كەسی دیكە وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كراون.

لە ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەشكراوە، 270 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی: ...

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٢٠٤)

١. پشکنین:        (٦٣٢١ پشکنینی نوێ)

(١٦٩٩ هەولێر)، (٧٧٨ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)، (٣٦٥٢ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو:       (٦٨٠ تووشبووی نوێ)

(٢٠٦ هەولێر)

(١١٤ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)

(٣٠٥ دهۆك)

(٣٠ هەڵەبجە)

٣. چاکبوون:      (٢٧٠ چاکبوون)

(٢١٣ هەولێر)

(١٢ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان)

(٢٣ هەڵەبجە)

٤. مردن:          (٢٩ مردن)

(٦ هەولێر)

(٧ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین)

(١٢ دهۆك)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی  ٢١٨٧١       (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین  ٤٠٤٩٢٤               (١٥١١٧٣ هەولێر، ١٠٣١٥٤ سلێمانی، ١٤٦٨٨٨ دهۆك، ٣٧٠٩ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٩٣٤١               (١٥٠٥٤ هەولێر، ١٤٣٠٥ سلێمانی، ٨٦٤٩ دهۆك، ١٣٣٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٤٧٩٢            (١١٤١٦ هەولێر، ٩٢٠٦ سلێمانی، ٢٩٤٢ دهۆك، ١٢٢٨ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٣١٠٣         (٣١٢٩ هەولێر، ٤٣٤٠ سلێمانی، ٥٥٥٢ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)

مردن ١٤٤٦            (٥٠٩ هەولێر، ٧٥٩ سلێمانی، ١٥٥ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

١٧ی ئەیلول2020
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×