بەتۆمەتی ناوزڕاندن، مەلا بەختیار سكاڵا لەسەر كەی ئێن ئێن و فەرماندەیەكی دێرینی پێشمەرگە تۆماردەكا
  2020-09-17       2724       

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، بە تۆمەتی ناوزڕاندن، سكاڵا لەسەر سایتی "كەی ئێن ئێن" و ئامادەكارێكی بەنارمەی سایتەكەو جەلال مەسۆیی، پێشمەرگەی دێرین تۆماردەكات.

ئاوێنە: جەلال مەسۆیی، پێشمەرگەو فەرماندەی دێرین، لەمیانی بەرنامەیەكی سایتی كەی ئێن ئێن-دا رەخنەی توندی لە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی گرت سەبارەت بە قسەكانی ناوبراو لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا دەربارەی نەوشیروان مستەفا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی پارێزەریی مەلا بەختیار لە راگەیەندراوێكدا وتی"رۆژی یەکشەممە 21/9/2020 لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی و بەپێی یاسای کاری رۆژنامەگەریی سکاڵا لەسەر سایتی KNNو بڕیار نامیق ئامادەکاری بەرنامەو جەلال مەسۆیی میوانی بەرنامە، تۆمار دەکەین، بەو پێیەی هەر سێ لا هەستاون بە ناوزڕاندن و تەشهیر و بێ رێزیی کردن بەرامبەر بە مەلا بەختیار."

نوسینگەی پارێزەریی مەلا بەختیار وتوشیەتی"هەر کەس و لایەنێکی تریش تەشهیر و ناوزڕاندن بەرامبەر مەلا بەختیار ئەنجام بدات، ئێمە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×