2020-09-21   498     
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای خانه‌قین بڵاوه‌یان پێكراوه و به‌ڵێنی دا به‌منزیكانه ئاواره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
ئاوێنه: سادق حسه‌ینی، وته‌بێژی میحوه‌ری دیاله‌ی حه‌شدی شه‌عبی به ماڵپه‌ڕه عیراقییه‌كانی وتوه كه هێزه‌كانی حه‌شد له ٨٠%ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای خانه‌قین بڵاوبونه‌ته‌وه و چه‌ند رێوشوێنێكیان له‌رووی مه‌یدانییه‌وه بۆ ئه‌و بڵاوه‌پێكردنه گرتوه‌ته‌به‌ر.
ئاشكراشیكردوه كه هێزه‌كانی حه‌شد پشتێنه‌ی ئه‌منی و خاڵی پشكنینان داناوه ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ر پێشهاتی هێرش و په‌لامارێك كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بكرێت.
سادق حسه‌ینی باسی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش بۆ ناوچه‌كانیان كردوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌نگاوی عه‌مه‌لیی ناوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌یان خێزانی ئاواره بۆسه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان كه له كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون.