سلێمانی..لەماوەی یەك مانگدا 229 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2020-09-21       421       

تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد، لەماوەی یەك مانگی رابردودا، 229 توشبوی كۆرۆنا لەشارەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، ئاماری یەك مانگی توشبوانی کۆرونای لە شاری سلێمانی لە (٢٠٢٠/٨/٢٠) تا (٢٠٢٠/٩/٢٠)، بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئامارەكە لەماوەی ئەو مانگەدا یەك هەزار و 68 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی كراون و 841 توشبوش نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە لە ماوەی ئەو مانگەدا 229 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×