رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكگرتو لەسەر حكومەتی خۆجێی دهۆك هەڵوەشێنرایەوە
  2020-09-21       489       

یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، رێككەوتنی نێوان حزبەكەی و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر حكومەتی خۆجێی دهۆك هەڵوەشێنرایەوە ئەوەش بەهۆی نیگەرانی پارتی لەوەی كە سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان ئیمزایان لەسەر پرساندنی سەرۆكی حكومەت كردوە.

ئاوێنە: میدیای رەسمی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ دوشەممە، حزبەكەیان بڕیاریداوە لە حكومەتی خۆجێی دهۆك بكشێتەوەو  سەرجەم پۆستەكانی رادەست بكاتەوە.

میدیای یەكگرتوی ئیسلامی لە زاری سەباح باپیری، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك رایگەیاندوە، لەبەر چەند هۆكارێكی سیاسی دوای ئەوەی سەرجەم پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان ئیمزایان لەسەر یاداشتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت كردوە، ئەوەش پارتی دیموكراتی كوردستانی نیگەران كردوە بۆیە بڕیارداوە بە هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكگرتو لەسەر حكومەتی خۆجێی پارێزگای دهۆك.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×