حكومەتی هەرێمی كوردستان 540 ملیۆن دیناری بۆ كڕینی پێداویستییەكانی
خۆپارێزی بۆ ناوەندەكانی خوێندنی سەربە وەزارەتی پەروەردە تەرخان كرد.
ئاوێنە: وەزارەتی پەروەردە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا
وتی: بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوژمەی (٥٤۰)ملیۆن دینار تەرخانکرا
بۆ کڕینی پێداویستییەکانی خۆپارێزیی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە لەتەواوی
کوردستان بەمەبەستی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱.
بڕیارە ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می
2020، ده‌ستپێبكات، كه پۆله‌كانی یه‌ك و دوی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ پۆلی 12 له‌ناو پۆله‌كان
ده‌بێت و پۆله‌كانی سێ تا11 به ئۆنلاین ده‌بێت.