2020-09-24   770     
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند خۆپیشاندانی خۆپیشاندانەکە سیاسییە و جوتیارەکان شتی شەخسیان پێ وتووە.
.
ئاوێنە: بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک جوتیار چونە بەردەم وەزارەتی کشتوکاڵ و دژی هاوردەکردنی پەتاتە لە وڵاتانەوە بەرهەمەکانیان لەبەردەم وەزارەت فڕیدا و بێگەرد تاڵەبانیش چووە ناو خۆپیشاندانەکەوە.
وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند پاراستنی مەرزەکان بە دەست من نیە،بەس پاراستنی عەلوە و بازاڕەکان بەدەست منە بۆیە تا ئێستاش پەتاتەی هاوردە دێتە ناو هەرێمەوە.
وتیشی ئەمڕۆ نوسراو بۆ داواکاری گشتی دەکات بۆ ئەوەی ئیجرائات بکەن، چونکە بەشێک لە مەرزەکان پابەندی بڕیارەکان نابن و رێگە بە هاوردەکردنی پەتاتە دەدەن.
بێگەرد تاڵەبانی بەجوتیارەکانی وت بچنە بەردەم داواکاری گشتی و وەزارەتی ناوخۆ و دارایی چونکە مەرزەکان لای ئەوانە.
دواتر بەهۆی دەمەقاڵیەوە وەزیری کشتوکاڵ خۆپیشاندانەکەی جێهێشت و ڕایگەیاند خۆپیشاندانەکە سیاسییە و جوتیارەکان شتی شەخسیان پێ وتووە.
وتیشی ئەو پشتگیری داواکاری ئەوان دەکات و ئامادەیی دەربڕیووە نوێنەرەکانیان ببینێت بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەربکەن بەڵام جوتیارەکان گوێیان نەگرتووە.