وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگانەی نەوتی كەركوك ئاشكرا ده‌كات
  2020-09-25       589       

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری نەوتی هەناردەكراوی كەركوك و داهاتەكەی لە مانگی ئابی ڕابردوودا بڵاوكردەوە.

ئاوێنه‌: عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلول ڕایگەیاند، بڕی نەوتی هەناردەكراوی كەركوك لە مانگی ئابی ڕابردوودا كە لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەكراوە، دوو ملیۆن و 989 هەزار و 400 بەرمیل بووە.

سەبارەت بە داهاتی نەوتی هەناردەكراوی كەركوك لە مانگی ئابدا، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد كە داهاتەكەی 132 ملیۆن و 983 هەزار و 280 دۆلار بووە.

بڵاوكردنەوەی ئەم ئامارە لە كاتێكدایە، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو نەوت لە هەرێمی كوردستان دا بە قاچاخ دەبرێت، لە بەرامبەریشدا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە توندیی بانگەشەكانی ئەم دواییەی وەزیری دارایی لە حكومەتی فیدراڵی ڕەتدەكاتەوە سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم و ئەو بانگەشانە هیچ بنەمایەكیان نییە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×