هەوڵی تەقاندنەوەی پەرلەمانتارێکی عێراق دەدرێت
  2020-09-28       1047       
هەوڵی تەقاندنەوە و تیرۆرکردنی پەرلەمانتارێکی عێراق و فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی، دەدرێت.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 27-9-2020، بۆمبێکی چێندراو هە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی عەباس زاملی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح لەسەر رێگای نێوان مووسڵ و شەرگات، تەقیوەتەوە.

لە کاتی تەقینەوەکەدا، جگە لە عەباس زاملی، فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی بەناوی شایع داودی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە.

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکەوە، دوو پاسەوانی عەباس زاملی کوژراون و کوڕێکیشی بە سەختی بریندار بووە، بەڵام زاملی بە سەلامەتی لەو هەوڵەی تیرۆرکردن، رزگاری بووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×