سوپای عیراق: هەماهەنگیمان لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامە
  2020-09-28       368       
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایدەگەیەنێت، هەماهەنگیمان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەكانی داعش و لەناوبردنیان بەتەواوەتی.

ئاوێنە: لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی ڕاگەیاند، هەماهەنگی بەردەوامە لەگەڵ فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە چ لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە یان لە ڕێگای كۆبوونەوەكانەوە بێت بەمەبەستی ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی داعش.

وتیشی”ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ پێشمەرگە بۆ ڕێگەگرتنە لە كاریگەری داعش لەسەر ئاسایشی هاووڵاتییان و سەلامەتیان”.

جەختیشیكردەوە، فەرماندەییەكەیان بەردەوامە لە پلان و هاوكارییەكانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ فشار خستنەسەر گرووپە تیرۆریستیەكان، و هەماهەنگی هاوبەشیش بەردەوامە بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و ڕێگەگرتن لە كارە تیرۆریستییەكانی كە زیان بە ئابووری و سەلامەتی وڵات و هاووڵاتییان دەگەیەنێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×