وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: ئامادەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەك
  2020-09-30       852       

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هێرشە موشەكییەكەی ئەمشەو بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر لە سنوری ناحیەی "بەرتەلە"وە ئەنجامدراوە كە سنوری لیوای 30ی حەشدی شەعبییەو ئامادەشین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك. داواش لە حکومەتی فدرالی دەکەین دەستبەجێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتی" کاتژمێر 8:30ی خولەكی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتوەتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"موشەکەکان لە سنوری (برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنوری لیوای 30 حەشدی شەعبی. تیمە تایبەتەکانی ئێمە خەریکی لێکولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر."

وەزارەتی ناوخۆی وتوشیەتی"لە کاتێکدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک."

هەروەها داواشی لەحکومەتی فیدراڵی عێراق كردوە كە دەستبەجێ  ئیجرائاتی پێویست وەربگرن.

دەقی راگەیەندراوەكە...

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

 کاتژمێر  8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە. موشەکەکان لە سنووری ( برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی. تیمە تایبەتەکانی ئێمە خەریکی لێکولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.
لە کاتێکدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک. داواش لە حکومەتی فدرالی دەکەین دەست بە جێ  ئیجرائاتی پێویست وەربگرن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
2020/9/30

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×