به‌هۆی ئۆتۆمبێلێكی شەحنی كرێ لەنێو پاركی سامی عەبدولڕەحمان ژنێك گیانی له‌ ده‌ستدا
  2020-10-17       496       
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی شەحنی كرێ لەنێو پاركی سامی عەبدولڕەحمان بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژنێك، منداڵێكی تەمەن 12 ساڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی كردووە.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێكدا فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان ئۆتۆمبێلێکی شەحن کە سەردانیکەران بە کرێی دەیگرن بۆ گەڕان لەناو پارکەكە، خۆی کێشا بە ژنێكدا، بووە هۆی گیان لەدەستدانی".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕوو، "ئەو کەسەی شۆفێریی ئۆتۆمبێلەکەی كردووە منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بووە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×