توركیا ماوەی زیندانی دوو سیاسەتمەداری كوردی لەزیندان درێژكردەوە
  2020-10-18       429       
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی كۆبانێ دا لێكۆڵینەوە لەبارەی (فیگەن یوكسەكداغ و سەڵاحەددین دەمیرتاش) هاوسەرۆكانی پێشووی هەدەپە دەكرا، داگای توركیاش بڕیاریدا هەردوو سیاسەتمەدارەكە لە زینداندا بمێننەوە.

ئاوێنە: لە (20) ی تشرینی یەكەمی (2019) دا لەبارەی (فیگەن یوكسەكداغ و سەڵاحەددین دەمیرتاش) هاوسەرۆكانی پێشووی هەدەپە بە بیانووی چاڵاكیەكانیان بۆ كۆبانێ دەست بە لێپرسینەوە كرابوو.

لێكۆلینەوەكان گوایە دوێنی كۆتاییان هات و ڕادەستی پارێزەران كران، داواكاری كۆماری ئەنقەرەش داوای كرد بڕیاری بەردەوامی زیندانیكردنی‌ درێژ بكرێتەوە، دادگای دووەمی سزای سولحی ئەنقەرەش لەو چوارچێوەیەدا بڕیاریدا هەردوو سیاسەتمەدارەكە لە زینداندا بمێننەوە.

لەسەر هەمان دۆسیەی داواكاری كۆماری ئەنقەرەدا، (22) سیاسەتمەداری هەدەپە دەستگیركرابوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×