15 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا له‌ تاران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
  2020-10-18       164       
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی تاران ڕایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا له‌ شاری تاران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاوێنە: ناهید خوا كه‌ره‌می سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی تاران ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا تا ئێستا 14 هه‌زار و 913 كه‌س له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی: له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ 3793 كه‌س هاووڵاتیانی بیانی بوون.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×