مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید لەسەر سکاڵای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی لەبەردەم بنکەی پۆلیس ئامادەبوو و لە ئێستادا بەندکراوە.
ئاوێنه: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندوه، "لەسەر سکاڵای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی کە گوایە پێشتر ناوی پەیمانگاکەی زڕاندووە لەبەردەم بنکەی پۆلیسی بەختیاری ئامادەبووە و لە ئێستادا بە مادەی 433 بەندکراوە".
هەڵۆ حەمە ڕەشید، کە بە مامۆستا هەڵۆ ناسراوە لە وتارێکیدا لەسەر پەیمانگای هونەرەجوانەکان ناوی پەیمانگاکەی بە شوێنکی خراپ ناوهێناوە و پاش ئەوە پەیمانگا داوایەکی لەسەر تۆمارکردووە و داواکاری گشتیش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە".
مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید یەكێك لەمامۆستا ئاینییە ناسراوەكانی شاری سلێمانی، ساڵی رابردووش دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانییەكی هونەرمەند ماریا هەورامی، مەلا هەڵۆ رەخنەی توندی لێگرت ئەوەش كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و پاشان داوای لێبوردنی لێكرد.
دهقی وتارهكهی مهلا ههڵۆ بۆ پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی