وەزارەتی
تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 26 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 32 توشبوی نوێی ڤایرۆسەكەش تۆماركراون كە ئەوەش زۆرترین ژمارەی توشبونە بە كۆرۆنا لە رۆژێكدا لەو كاتەوەی
ڤایرۆسەكە هاتۆتە هەرێم.
ئاوێنە:
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆكاری زیادبونی
تۆماری رۆژانەی توشبونی بە كۆرۆنا بۆ پابەندنەبونی هاوڵاتیان بە مەرج و رێنماییە
تەندروستییەكان گەڕاندۆتەوەو وتویەتی"رۆژ بە رۆژ ژمارە و ڕێژەی توشبون و مردن
بە نەخۆشی کۆڕۆنا زیاتر دەبێت."
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكی دیكەدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای خستۆتەڕو كە بەپێی ئامارەكە لەو ماوەیەدا شەش هەزارو 670 پكشنینی نوێ لە هەرێم ئەنجامدراون و دەرئەنجام یەك هەزارو 32 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون كە ئەوەش زۆرترین تۆماری رۆژانەی توشبونە لەو كاتەوەی ڤایرۆسەكە هاتۆتە هەرێمی كوردستان.
بە گوێرەی ئامارەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 26 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 249 توشبوی ڤایرۆسەكەش چاكبونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی وردەكارییەكانی ئاماری 24 سەعاتی رابردو و كۆی گشتی ئامارەكان لە هەرێم بەم جۆرەن:
١. پشکنین: (٦٦٧٠ پشکنینی نوێ)
(٢١٠٢ هەولێر)
(٩٦٤ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)
(٣٤١٢ دهۆك)
(٥٠ هەڵەبجە)
٢. توشبو: (١٠٣٢ توشبوی نوێ)
(٣٢٦ هەولێر)
(٢٤٣ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٤٠٦ دهۆك)
(٢٩ هەڵەبجە)
٣. چاکبون: (٢٤٩ چاکبون)
(١١٤ هەولێر)
(١٥ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٦٥ دهۆك)
(٢٦ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٦ مردن)
(٦ هەولێر)
(١٠ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین)
(٤ دهۆك)
(٣ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی
٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچو)
پشکنین ٥٧١٢٣٥ (٢٠٥٢٠٠
هەولێر، ١٣٤٦٨٨ سلێمانی، ٢٢٦٣٥٤ دهۆك، ٤٩٩٣ هەڵەبجە)
توشبون ٦٢٧٣٥ (٢٢٦٠١
هەولێر، ١٩٩٣٦ سلێمانی، ١٨٠٤٣ دهۆك، ٢١٥٥ هەڵەبجە)
چاکبون ٣٧٨٣٣ (١٦٣٩٧
هەولێر، ١١٢٠٤ سلێمانی، ٨١٩٨ دهۆك، ٢٠٣٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر
٢٢٧١٥ (٥٥٥٨ هەولێر، ٧٦٤٢ سلێمانی، ٩٤٦٢ دهۆك، ٥٣ هەڵەبجە)
مردن ٢١٨٧ (٦٤٦
هەولێر، ١٠٩٠ سلێمانی، ٣٨٣ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە)