بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لەئەمڕۆ هەینییەوە سزای
نەبەستنی ماسك بۆ شۆفێران جێبەجێ دەكەن كە بڕەكەی 50 هەزار دینارە.
ئاوێنە: عەمید فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌رى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى
به "ترافیك ئێف ئێم"ى راگه‌یاند، له‌رۆژى هه‌ینى 30-10-2020ه‌وه سزاى
نه‌به‌ستنى ماسك بۆ ئەو شۆفێرانەی خۆیان و سەرنشینەکانیان پابەندی بەستنی ماسک
نابن لەرێگەی ئامێری (پى دى ئاى)ەوە جێبه‌جێده‌كرێت.
ئاشكراشیكردوە كه بڕ‌ى سزاكە بۆ هەر شۆفێرێكی سەرپێچیكار 50 هه‌زار دیناره.
بەگوێرەی دوایین بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم لەکاتێکدا شۆفێر ھەر خۆی لەنێو
ئۆتۆمبێلەکەیدا بێت و ماسکی نەبەستبێت سزا نادرێت بەڵام ئەگەر سەرنشینی لەگەڵدا
بێت و ماسكی نەبەستبێت ئەوا سزا دەدرێت.
بڕیارەكە چەند رۆژێكە لە هەولێر چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.