بایدن، پیرێکی دڵتەڕ
  2020-11-05       5361       

ئا: ئاوێنە


جۆزێف رۆبنات بایدن کە چەند دەنگێکی کەمی پێویستە بۆ ئەوەی ببێت بەسەرۆکی ئەمەریکاو لەدۆنالد ترامپ بباتەوە، لەلایەن زۆرێک لەو ژنانەوەی کە ناسیویانە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی بەشێوەیەکی نائاسایی دەستی بەلەش‌و لاریاندا هێناوە.


جۆ بایدن-ی تەمەن ٧٧ ساڵ، ئەمە سێهەمینجارە وەک کاندیدی حزبی دیموکرات دەچێتە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە، یەکەمجار لەساڵی ١٩٨٨دا هەر له‌هه‌ڵبژاردنی‌ به‌راییشدا خۆی‌ كێشاوه‌ته‌وه‌و دواتریش لەساڵی ٢٠٠٨دا کە لەبەرژەوەندی باراک ئۆباما کشایەوەو بۆ ماوەی هەشت ساڵ وەک جێگری سەرۆک ئۆباما لەکۆشکی سپیدا بو.
جۆ بایدن له‌باوه‌شی‌ خێزانێكی‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیرله‌ندی‌ له‌ویلایه‌تی‌ په‌نسه‌لڤانیا هاتووه‌ته‌ دونیاوه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ بڕوانامه‌ی‌ له‌مێژوداو پاشان له‌زانستی‌ سیاسیدا به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌زانكۆی‌ دیلاوار، له‌زانكۆی‌ سیراكوس یاسای‌ خوێندووه‌و به‌دوای‌ ئه‌وه‌شدا به‌كاری‌ پارێزه‌ریی‌‌و وانه‌وتنه‌وه‌ له‌زانكۆكانی‌ ئه‌مه‌ریكادا خه‌ریك بووه‌. ساڵی‌ 1972 له‌ته‌مه‌نی‌ 29 ساڵیدا بووه‌ به‌ئه‌ندامی‌ كۆنگرێس‌و شەش جار وەک سیناتۆر هەڵبژێردراوەتەوە.
جۆ بایدن ساڵانێكی‌ درێژخایه‌ن ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ یاسایی‌، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆنگرێس بووه‌، به‌رله‌وه‌ی‌ له‌2007دا سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
پێنج ده‌یه‌ ئه‌زمون، بایدنی‌ له‌كاروباری‌ سیاسیدا گه‌لێك شاره‌زاو قاڵ‌ كردووه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌و كه‌ یه‌كێكه‌ له‌كاراكته‌ره‌ دیارو ناوداره‌كانی‌ حیزبی‌ دیموكرات‌و ئێستای‌ شانۆی‌ سیاسی‌ ئه‌مه‌ریكا، زۆربه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ هێزو كه‌سایه‌تی‌‌و بڕیاربه‌ده‌ستی‌ پایته‌خته‌كانی‌ جیهان له‌نزیكه‌وه‌ ده‌ناسێت.
بایدن یه‌كێكه‌ له‌و كۆنگرێسمانانه‌ی‌ سه‌ر به‌حیزبی‌ دیموكرات كه‌ له‌ساڵی‌ 2002دا ده‌نگی‌ به‌بڕیاری‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر عێراقدا، ئه‌و به‌پلانداڕێژه‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ عێراق به‌سه‌ر سێ‌ هه‌رێمی‌ فیدراڵی سوننه‌و شیعه‌و كورددا داده‌نرێت‌، بەڵام کە چوە ئیدارەی ئەمەریکاو کۆشکی سپییەوە دەستبەرداری ئەو پڕۆژەیە بو، ٨ ساڵی ماوەی ئیدارەی ئۆباماو بایدن رێگە کرایەوە بۆ باڵادەستی ئێران بەسەر عێراق‌و ناوچەیەکی فراوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
بایدن کە هاوسەری یەکەمی‌و کچێکی لەروداوی هاتوچۆدا ساڵی ١٩٧٢ لەدەستداوەو ساڵی ٢٠١٥یش کوڕێکی بەنەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستداوە، یەکێکە لەداکۆکیکارانی سەرسەختی سدستەمی تەندروستی‌و دەرمان بەخۆڕایی لەئەمەریکا.
بایدن کە وەک پیاوێکی مهیرەبان ئاماژەی بۆ دەکرێت، پاش کاندید بونی، ژنانێکی زۆر تۆمەتباریان کردوە بەوەی کاتێک لێی نزیک بونەتەوە بەشێوەیەکی نەشیاو دەستی لە لەشولاریان داوەو ماچ‌و بۆنی پێوە کردون‌و بەگوێیدا چرپاندون‌و پیاوێکی مونەرم‌و مێباز دەرکەوتوە.
بایدن لەوەڵامی ئەم تۆمەتانەدا رایگەیاندوە کە "سروشتی خۆم هەر وایەو کەسێکی بەسۆزو میهرەبانم لەگەڵ ژنان".

 


زۆرترین بینراو
ڕونكردنه‌وه‌ی‌ پۆلیس له‌باره‌ی‌ ئه‌و سێ كه‌سه‌ی‌ كه‌ لەکەیسی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر غالب محه‌مه‌د ناویان بڵاوبۆته‌وه‌
لاهور شێخ جەنگی: حكومەت داوای ئازادكردنی سێ كەس دەكات كە لەسەر پەلاماردانی دكتۆر غالب دەستگیركراون
لەبارەی ھێرشەکەی داعش لە خانەقین ئاسایش و مه‌حمود سه‌نگاوی‌ لێدوانی‌ دژ به‌یه‌ك ده‌ده‌ن
وەزیری ئاوەدانكردنەوە: هێڵی ئاسنین لە هەرێم بە سێ قۆناغ جێبەجێدەكرێت
لە ھەولێر بە پاساوی کارنەکردنی كامێراكانی چاودێری دۆسێی هێرشكردنە سەر چالاكوانێك راگیرا
عەین عیسا، شەڕ لەنێوان سوپای تورک و هێزەکانی ڕژێمی سوریا ڕوویدا
عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى :هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى و ئاسایشى سلێمانى له‌ كه‌یسه‌كه‌ى غالب محه‌مه‌د نقه‌یان له‌خۆیان بڕیوه
نرخی دراوەكان لەكاتی كردنەوەی بازاڕ
کونسوڵی ئەڵمانیا لەگەڵ نوێنەری دەستگیرکراوەکانی بادینان کۆبوەوە
​وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی ده‌ركرد
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×